لە مەڕاسیمێکی شایستەدا لە سلێمانی بە ئامادەبوونی کەس و کار و هاوڕێ و خزم و دۆستانی لە پارکی ئازادیی جلەی جوانڕۆی باڵەبان بەڕێوەچوو.
ئێوارەی دوێنێ مەراسیمەکە، لەلایەن کۆمەڵەی هونەری میلی کوردستان، ڕادیۆی میلی گەڕیان و سەرای زەردەشتیانی کوردستانەوە سازدردابوو.
سەرەتای مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕۆحی هونەرمەند و کردنەوەی ئاگر دەستیپێکرد و پاشان، هونەرمەند جەزای ساز لە وتارێکدا دڵگرانی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو جوانڕۆی باڵەبان دەربڕی، بە گرنگەوە باسی لە خەبات و تێکۆشانی جوانڕۆی باڵەبان کرد لە کایەی هونەردا.
هەر لە مەڕاسیمەکەدا دایکی هونەرمەند جوانڕۆ وتی” سوپاسی هاتنی میوانەکان دەکەم، من زۆر لە جوانڕۆکەم ڕازیبووم
ئاماژەی بەوەش کرد: جوانڕۆکەم ئەیوت من خاک و وەتەن ئاوەدان دەکەمەوە و لە پێناونیشتیماندا هەمیشە تێدەکۆشا.
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا چەندین وتار و پارچە میوزیک لێدرا و پاشان لە لایەن کچە بچووکەکەی هونەرمەند جواڕۆ نەمامێک چاندرا.