پارێزەرێک رایدەگەیەنێت، هێزە کوردییەکان خۆیان خەڵکی عەرەب ئەهێنن و هاوکارییان ئەکەن کە کێشە بۆ کوردی کەرکوک دروستبکەن، وتیشی: خەڵکی ئەو هۆزەی لە پەڵکانە شەڕ بە جوتیاران ئەکات، سەرۆک هۆزەکەی لە هەولێر دائەنیشێت.
پارێزەر، هەژار کاکەیی، لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنییدا ئاماژە بەوە ئەکات هێزە کوردییەکان خۆیان ئەیانەوێت کێشە بۆ کوردی کەرکوک و ناوچەکانی تری ئەو شارە دروست ببێتەوە خۆیشیان ئەوە ئەکەن و پلان دائەنێن، هێزە کوردییەکان بەو ئاڕاستەیەدا کار ئەکەن خۆیان خەڵکی عەرەب ئەهێنن بۆ ئەو ناوچانە و هاوکاریی ئەو خەڵکە عەرەبە ئەکەن بۆ ئەوەی زوڵم لە کورد بکەن.
کاکەیی ئەوە ئاشکرا ئەکات، سەرۆک هۆزی شەمەر کە خەڵکەکەی شەڕ بە جوتیارانی کورد ئەفرۆشن لە پەڵکانە، سەرۆکی هۆزەکە لە هەولێر دانیشتووە، مانگانە پارەی ئەدارێتێ و ئەپارێزرێت.