ئاسایشی پارتی دووبارە بەرۆشکیی دەستگیرکردەوە

ئاسایشی پارتی لە دهۆك، بەجلی مەدەنییەوە هەڵدەكەوتنە سەر شوێنی مانەوەی رۆژانەمەنووس ئومێد بەرۆشكیی و هاوپیشەیەکی تری لە شارەکە دەستگیر دەکەن، سەنتەری میترۆش جەختدەکاتەوە: ھەوڵ و پیلانێکی دیکەیە ھەیە بۆ سەر رۆژنامەنوس و چالاکوانان لە پارێزگای دھۆک.

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٧/٤/٢٠٢٣ ئەیھان سەعید، نوێنەری سەنتەری میترۆ لە دھۆک، لەوەبارەیەوە راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە:”ئەمرۆ کاتژمێر ٢ی دوای نیوەرۆ ھێزێک بەناوی ئاسایشی دھۆک و بەجلی مەدەنی و دوو ئۆتۆمبێل ھەلدەکوتنە سەر شوێنی حەوانەوەی رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی لە جاددەی K.R.O لە ناوەندی شاری دھۆک و لەگەڵ رۆژنامەنوس یاسر ئەبدولرەحمان دەستگیری دەکەن و ھەموو کەلوپەلە رۆژنامەوانیەکانی (سێ کۆمپیۆتەر، لاپتۆپێک، کامێرو مایک) دەستبەسەر دەکەن، تەنانەت کتێبەکانیشی کە خوێندکارە لەگەڵیان خۆیان دەبەنە ئاسایش.”
ئەوەش هاتووە: “دەستگیرکردن و ڕفاندنی ئومێد بەرۆشکی و یاسر عەبدولرەحمان بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک و بێ بڕیاری دادگا و بێ ئاگاداری سەندیکای رۆژنامەنوسان بوە لە کاتێکدا ئەمە دژی یاسای ژمارەی ٣٥ی رۆژنامەگەری کورد یە.”
نوێنەرەکەی میترۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو: “گرتن و رفاندنی ئومێد بەرۆشکی و دو سکاڵای نوێ لەسەر شێروان شێروانی و دوبارە بانگکردنی ئازادکراوانی بادینان بۆ دەزگا ئەمنییەکان و بەردەم دادگا، پێمان دەڵێن ھەوڵ و پیلانێکی دیکەیە ھەیە بۆ سەر رۆژنامەنوس و چالاکوانان لە پارێزگای دھۆک و بەتایبەتی ئەوەی دوای سزایەکی نادادپەروەرانە ئازاداکراون، بەئەمەش دوبارە راپۆرتی نوێنەرانی وڵاتان و رێکخراوە جیھانیەکان لەسەر ھەرێم جەخت لەسەر لاوازی ئازادی رادەربرین و کاری رۆژنامەوانی دەکەن.”

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *