سەدان پارێزەر لەسەرتاسەری جیهانەوە داوای سەردانکردنی ڕێبەر ئۆجالان دەکەن

سەدان پارێزەر لە سەرتاسەری جیهانەوە داوایان لە وەزارەتی دادی تورکیا کرد سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی بکەن. پارێزەران لە ١٤ی ئەیلول لە برۆکسل کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕێکدەخەن.

سەدان پارێزەر لە سەرتاسەری جیهان (لە ٢٢ وڵات)ەوە نامەیەکیان ئاراستەی وەزارەتی دادی تورکیا کرد و داوایان کرد سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی بکەن. پارێزەران ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٣٠ پێش نیوەڕۆ لە برۆکسل کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سازدەکەن.

پارێزەران بارودۆخی زیندانی ئیمرالییان بە “بارودۆخێکی تایبەت” پێناسەکرد و بەربەستی بەردەم مافی عەبدوڵا ئۆجالانیان بە جۆرێک لە گۆشەگیری و جیاکاری پێناسەکرد.

پارێزەران ڕایانگەیاندووە، عەبدوڵا ئۆجالان لە سەرتاسەری جیهاندا وەک ماندێلای کورد دەناسرێت و ڕاشیانگەیاندووە، دەیانەوێت لە چوارچێوەی یاسای ناوخۆی کۆماری تورکیا سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانییەکانی دیکەی ئیمرالی بکەن.

سەبارەت بە داواکارییەکە بۆ وەزارەتی دادی تورکیا، لە یانەی چاپەمەنی ئەوروپا لە برۆکسل لە رۆ فرۆیسارت ٩٥ ، ١٠٠٠ برۆکسل، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەندین ڕێکخراوی یاسایی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی رێکدەخەن و نوێنەرانی ئەو ڕێکخراوانە وتەی خۆیان پێشکەش دەکەن.

ئەو یاساناس و مافناسانەى بەشداری لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەنووسییەکەدا دەکەن، ئەمانەن:

– جۆرج هێنری بیاوتیر لە یانەى پاریس و برۆکسل

– لەسەر ناوی پارێزەرانی دیموکراتی ئەورووپاوە  (AED)، سەرۆکی سیندیکاتس ئاڤۆکاتس پۆور لا دێمۆکڕاتی-لی SAD (یەکێتی مافناسان بۆ دیموکراسی) هێلێن دێباتی

–  تۆڕی پارێزەران بۆ گەشەپێدان لە برۆکسل، سەلما بن خەلیفە

– هاو سکرتیری یەکێتیی پارێزەرانی ئەوروپا تۆماس شمیت

هەروەها چێکی بکە

رێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی لە دەرەوەی وڵات لەبارەی داگیرکاریی تورکیاوە هاتەدەنگ

بەهێز و ئیرادەی یەکگرتوومان داگیرکاری دەشکێنین وەک ئاگادارن ڕژێمی داگیرکەری تورکیا لە دوێنێوە، سەعات هەشتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *