پارتی ئیسلامیی کوردستان: پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز – هاوپەیمانیی کورد دەکەین

پارتی ئیسلامی کوردستان (پیک) ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا لە دژی هاوپەیمانیی دژ بە کورد پشتیوانی لە هاوپەیمانیی کورد – پارتی چەپی سەوز و ٧ خاڵەکەی هاوپەیمانیی ئازادیی و دیموکراسی کورد بە داواکارییەکی بەپەلە ناوبرد.

پارتی ئیسلامی کوردستان (پیک) پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی کۆمار لە ١٤ی ئایار لە لە تورکیا و باکووری کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. بەیاننامەکە بە ناوی حیکمەت سەربڵند سەرۆکی پیک بڵاوکراوەتەوە و تیادا باس لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار لەژێر گوشار و مەرجی قورسی سیاسی دا کردوە و ڕایگەیاندووە، “لەم هەڵبژاردنە گشتییانەدا، وەک پێشتر، دەسەڵاتداران هاوپەیمانێتیی کوردان وەک دوژمن نیشان دەدەن و هەوڵ دەدەن بە هێرشی ڕەگەزپەرستی و نەژادپەرستانە ئامانجە پیس و قێزەونەکانیان بەدەست بهێنن.”

لە بەیاننامەکەی پیک دا هاتووە، ڕژێمی کۆماری تورکیا هەموو ڕێگا سیاسییەکانی لە بەردەم گەلی کورددا داخستووە و لە هەموو ناوچە و گۆڕەپانەکاندا لە دژی گەلی کورد سیاسەتی دابڕاندن و گۆشەگیرکردن بەڕێوەدەبات.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بیر و ڕامانی ئازاد و ژیانی ئازاد-یان داخست و لە هەموو ناوچەکان و گۆرەپانەکاندا و لە هەموو بوارێکدا هەوڵی سەرکوتکردنی خواست و ئیرادەی گەلی کورد دەدەن. لە ڕاستیدا ئەو نوێنەرانەی، کە لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراون ئێستا لە زیندانەکاندا دیلکراون و قەیوم لە شوێنەکانیاندا دانراوە. دەبێت گەلی کورد لەم هەڵبژاردنەدا بە تێگەیشتن لە یەکێتی نەتەوەیی و برایەتی لە دژی هاوپەیمانیی ڕەگەزپەرست و نەژادپەرستی ئاکەپە – مەهەپە (هاوپەیمانیی جمهور) کار بکەن.

پیک راشیگەیاند، هاوپەیمانیی ئازادی و دیموکراسیی گەلی کورد لە دژی هاوپەیمانیی جمهور بە بەدیل و شوێنگرەوەیەکی بەهێز دەزانن. داواکارییە ٧ خاڵییەکەی هاوپەیمانیی ئازادی و دیموکراسیی کورد بە داواکاریی بەپەلە و گرنگ دەزانین و پشتیوانی لەو داواکارییانە دەکەین.

لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی پیک دا هاتووە، “ئێمە لەو باوەڕەداین، هاوپەیمانی ئازادی و دیموکراسیی کورد، کە لە هەڵبژاردنەکان دا لە  ژێر چەتری پارتی سەوزی چەپدا لە دژی هاوپەیمانیی دژە کوردی دیکتاتۆر – فاشیست بەشداری بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات، بە دڵنیاییەوە گەلەکەمان بەهێز دەکات. وەک پارتی ئیسلامی کوردستان (پیک) لەم هەڵبژاردنەدا پشتیوانی لە هاوپەیمانییە فراوانەکەی پارتی چەپی سەوز دەکەین، کە هەمووان لەخۆ دەگرێت. ئێمە داوا لە ئەندامانی پارتەکەمان دەکەین، کە لە دژی هاوپەیمانیی ڕەگەزپەرستی کۆماریپارێز بچنە سەر سندوقەکان و لەم هەڵبژاردنە گشتییەدا دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن.”

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی بەیاننامەیەکی لەبارەی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە

بەدروشمی ئازادیی بۆ رێبەر ئاپۆ نەورۆز پیرۆز بێت بەدروشمی ئازادیی جەستەی بۆ رێبەر ئاپۆ و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *