پارتی سەوز: دەوڵەتی تورک زیاتر لەچوار میلیۆن داری لە بادینان بڕیوەتەوە 

سەرۆکی پارتی سەوز رایگەیەنێت، دەنگدان بە ئەردۆغان جارێکی دیکە دەنگدان بوو، بە سوتاندن و بۆردوومانکردنی سرووشتی کورستان لە ڕۆژئاوا و باکوور و باشووری کوردستان، دەوڵەتی تورکیا کۆمپانیایەکی تورکی هێنایە بادینان و زیاتر لە چوار میلیۆن داریان بڕییەوە.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ١٠ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بۆردوومان و هۆكارە ناوخۆییەكانەوە زیاتر لە یەك ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆنم دارستان و پوش و پاوان سوتاون، کە هۆكاری سەرەکی ئەو ئاگركەوتنەوانەش لە ئەنجامی بۆردوومانەكانی دەوڵەتانى داگیرکەریی تورك بووە.

دەوڵەتى تورک لە ساڵی ٢٠٢١ دا نزیکەى هەزار جار و لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە سێ هەزار جار چەکی کیمیایی لە سەر باشووری کوردستان بەکارهێناوە، ئەوە جگە لەو بۆردومانانەى دیکە بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپبارانکردن کردوویەتی.

ئەمە جگە لە بڕینەوە و تاڵانکردنی هەزاران دۆنم دارستان و دزینی دارەکانی، لەلایەن سوپای داگیرکەریی تورکەوە لە ناوچەی بادینانی باشووری کوردستان و شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان.

ملکۆ بازیانی سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان لە بارەی کاولکارییە ژینگەییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

ملکۆ بازیانی دەڵێت: هێشتا گەلانی تورکیا نەگەیەشتوون بەو ئاستەی سەرکردەیەکی دڵسۆز و ژینگەپارێز هەڵبژێرن، مێژووی تورکیا پڕە لە کۆمەڵکوژی گەلانی دیکەی تورکیا، وەکوو ئەرمەنییەکا و کورد بە تایبەتیش ئەو کوردانەی عەلەوین، مایەی نیگەرانییە، خەڵک هێشتا دەنگ بە ئەردۆغان دەدەن.

سەرۆکی پارتی سەوز ئەوەشی ڕاگەیاند: دەنگدان بە ئەردۆغان جارێکی دیکە دەنگدانەوەبوو بە سوتاندن و بۆردومانکردنی سروشتی کورستان لە ڕۆژئاوا و باکوور و باشووری کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا دەوڵەتی تورک، کۆمپانیایەکی تورکی هێنایە بادینان و زیاتر لە چوار ملیۆن داریان بڕیەوە، هەندێک شوێن لە ناوچەی بادینا بووە بە بیابان، ئێمە چەندین سکاڵامان تۆمارکرد لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی بڕینەوەی دارەکانی کوردستان بە داخەوە وەڵامییان نەدایەوە.

بازیانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد لە داهاتوودا بە نیازن بەشداری هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، ئەگەر کاندیدێکیان بچێتە پەرلەمانی هەرێم، دەتوانن بە ئاسانی کار لەسەر پێشێلکارییە ژینگەییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بکەن، هەمانکات ئاسانتر پەیوەندی لەگەڵ پارت و ڕێکخراو و ژینگە پارێزکانی جیهان ببەستین، بۆ ئەوەی هەموو جیهان بزانێت، دەوڵەتی تورک چۆن ژینگەی هەرێمی کوردستان تاڵان و بۆردومان دەکات.

.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لەبارەی تیرۆکردنی سێ هاووڵاتی مەدەنیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

فاشیزمی تورک لە خوێنی کوردان تێرنابێت جارێکی تر، دەوڵەتی تورکی رەگەزپەرستی دژ بە کورد، تاوانێکی …