تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد و یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستانیان وەبیرهێنایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩/٧/٢٠٢١شاندێکی تەڤگەری ئازادیی لە شاری سلێمانی سەردانی مەزاری شەهیدانیان کردوو، لەسەر گڵکۆی شەهیدان سۆزیان دا لەسەر ڕێبازی شەهیدان بەرردەوام دەبن.
محمەد عەبدووڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لە لێدوانێکیدا لەسەر مەزاری شەهیدان وتی: ڕووحی شەهیدان شاد بێت و سەردانی کردنی مەزاری شەهیدان پێش هەموو شوێنێک لە یادە خۆش و ناخۆشەکاندا بە بیرهێنانەوەیان ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆڤی و نیشتیمانییە.
ڕاشیگەیاند: ئەگەر سەیر بکەین لە مێژوودا چەندین پیلانگێڕی لەسەر ئێمە هەبووە، ئەوەی ئێمەی هێشتۆتەوە وەک ئێمە و گەلی کورد پاشان نەتەوەی کورد، سەرەڕای ئەو پیلانگێڕیانە کە هەبوون بەرخودانی و ڕووبەڕوو بوونەوە بووە بۆ ئەوەی گەلی کورد بمێنێتەوە، دیارە لە هەموو قۆناخەکانیشدا دەریایەک خوێنڕژاوە، بەهەزاران کەس گیانی خۆیان بەخشیوە لە پێناوی مانەوەی گەلی کوردا.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەقۆناخە جیاجیاکاندا چەندین دەستەو تاقم و گرووپ و حیزب هەبوون و بوون بە بەشێک لە پیلانی داگیرکەرانی کوردستان، شەڕی کوردیان کردوە، ئەوەشی نەی هێشتوە کورد خاوەنی قەوارەیەکی سەربەخۆی خۆی هەبێت، ماڵێکی هەبێت بۆ ژیان کردنی سەربەخۆ، ئەوانە بوون بەشێک بوون لەسەر هێرش و داگیرکاری لەسەر گەلەکەمان و، بەرامبەر بە بەرخودانیش دەستەو تاقمانێکیش هەبوون، کەبوون بە بەشێک لە داگیرکەران.