شیعەکان دژی ئەردۆغان وەستانەوە: دەبێت هێزەکانی تورک دەربکرێن

لەبەرامبەر لێدوانی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک کە وتبوو “کەرکوک شارێکی تورکمانییە” شیعەکانی عێراق هەڵوێستی خۆیان نیشاندا.

سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کاتی گەڕانەوەی لە ڕووسیا ئاماژەی بەوەکرد، بە وردیی و لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی کەرکوک دەکەن و ڕایگەیاند، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵن، راوێژکاری میت پەیوەندییان بە بنەماڵەی بارزانیی و سودانییەوە کردوە، دوای لێدوانەکەی فیدان لە ئێرانەوە، دۆخەکە تاڕادەیەک هێورد بووەتەوە’. هەروەها ئەردۆغان بانگەشەی ئەوەی کرد کە “کەرکوک شارێکی تورکمانییە”.

 سکرتێریی گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق قەیس خەزعەلی رایگەیاند، کەرکوک شارێکی عێراقییە، تورکمانەکانیش عێراقیین، بۆیە هیچ دەوڵەتێک مافی ئەوەی نییە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق بکات.

سدیق شێخ محەمەد تەمیمی سکرتێری گشتیی فەیلەقی وەعد لە عێراق رایگەیاند؛ “بەتوندی لێدوان و راگەیاندنەکانی ئەردۆغان سەبارەت بە کەرکوک ڕەتدەکەینەوە”، کەرکوک سەر بە عێراقە، هی عەرەب و کورد و تورکمانە، بۆیە ڕێگە نادەین هیچ دەوڵەتێک دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق بکات. کەرکوک وەک هێمای هەموو نەتەوە و مەزهەبەکانی پارێزگاکانە و بە برایەتیی، ئاشتیی و خۆشەویستیی دەمێنێتەوە.

هەروەها شێخ محەمەد تەمیمیی داوای لە حکومەتی عێراق کرد هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عێراق بکەنەدەرەوە و وتی، “خەباتی بەرەی خۆڕاگریی بۆ پاراستنی خاکی عێراق لە بەرامبەر ئەو وڵاتانەی کە خاکی عێراقیان داگیرکردوە بەردەوامە. ئەگەر هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا نەکشێنەوە، ئەوا هەموو چەتەکانی ئەردۆغان لە پێگەکانیان دەردەکەن”.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …