چارەنوسی ژنانی ئازادییخواز و رەخنەگران بەرەوكوێ

چارەنوسی ژنانی ئازادییخواز و رەخنەگران بەرەوكوێ

بەداخەوە هەواڵی مەرگی ژنێكی ئازا و بویێری وەكو مامۆستا جیهان تەها،  هونەرمەند و شاعیرمان پێگە یشت، كە مامۆستایەكی وانەبێژ بوو داوای مافەكانی خۆی و گەنجان و مامۆستایانی ناڕازیی دەکرد، لە روداووێكی پڕ گوماناوییدا گیانی سپارد.

مامۆستا جیهان، قوربانیی ئەقڵەیەتێکی دەسەڵاتخوازە كە چیتر قبوڵی نا كەن، دەنگ و رەنگی مرۆڤی ئازاد بوونی هە بێت. ئەم جۆرە لە سیستەمی سیاسیی كە ڕەخنە قبوڵ نا كەن،  كە داواكاری مافەسەرەتاییەكانی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە، بە مەترسیی لەسەر خۆیان دەزانن، ماوە ی ٣٠ ساڵە رەنگدانەوەی هەیە. ئێستا سیاسەتەكانیان دڕندانەتر بووە بە زیندانییکردن و کوشتنی پڕی گوماناویی جێگەی گرتووەتەوە، ئەمەش دۆخێكی مەترسییدارە بۆسەر كۆمەڵگە و پێویستە چیتر كۆمەڵگە بەگشتیی و ژنان بە تایبەتیی خاوەن هەڵوێست بن بەرامبەر ئەم تاوانانە و بە شێوازێكی بەرفراوان بێنە دەنگ.

 مێژوو پێمان دەڵێت، سیستەمی ستەمكاران نە یانتوانیوە تاسەر درێژە بەدەسەڵاتە كەیان بدەن، لەهەر شوێنێك ستەمكاریی هەبێ دەنگی ئازاد بوونی دەبێت. بە مەرگی مامۆستا جیهان دەنگی ئازادییخوازان و ڕەخنە گران كپ ناكرێت و پاشەكشە نا كات.

 ئێمە وەكو دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی، ئەو مردنە گوماناوییە ڕسوا و شەرمە زار دەكەین و سورتر دەبین لەسەر داكۆكییكردن لە مافی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی  ناڕازیی كۆمەڵگە، ڕۆحی مامۆستا جیهان شاد بێت.

دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان

  ٢٠٢٣/١٠/٢٧

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …