“گەلی کورد یەگرتووبێت، ئەوا سەردەکەوێت و ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنین”

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی گەرمیان، نەورۆز لە لەشەهیدان، ڕێبەر ئاپۆ، ئازادیخوازان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلی کورد لەهەر جێگایەکی جیهان بێت پیرۆز دەکات و ڕاگەیاند،چۆن تەواوی سرووشت خۆی نوێدەکاتەوە، ئێمەش خەبات و تێکۆشانی خۆمان نوێ دەکەینەوە، هاوڵاتییەکیش  دەڵێت:ئەگەر گەلی کورد یەگرتووبێت، ئەوا سەردەکەوێت و ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنین.

بەبۆنەی نەورۆزی ساڵی نوێی ٢٧٢٣وە شەیما عەدنان، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان – هەرێمی گەرمیان جەژنی نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ، خانەوادەی شەهیدان، گەریلاکانی ئازادی و تەواوی ئازادیخوازان لەهەر جێیەکبن پیرۆز دەکات و دەڵێت: نەورۆز بۆ ئێمە واتایەکی دیکەی هەیە، چۆن تەواوی سرووشت خۆی نوێدەکاتەوە، ئێمەش خەبات و تێکۆشانی خۆمان نوێ دەکەینەوە، لەسەر ڕێباز و فکری ڕێبەر ئاپۆ، وەک چۆن ئێستا گەلەکەمان لەڕۆژئاوای کوردستان لەدژی داگیرکاری لەثێکۆشاندایە، لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەپێشەنگایەتی ژنان شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەبەردەوامیدایە.

شەیما عەدنان، داوا دەکات، ئەم نەورۆزە بکرێتە دەستپێکی یەکڕیزی نێو گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان، هەموو لایەنە سیاسییەکان و گەل لەدەوری یەکدی کۆببنەوە و وتی: لەم نەورۆزەدا پەیامی یەکێتی نەتەوەییمان دەبێت، چونکە ١٠٠ ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزاندا تێپەڕ دەبێت، لەو ساڵیادەدا پەیماننامەکە تێکبشکێنین و کوردستانێکی ئازاد ئاوا بکەین.

 

هەروەها چێکی بکە

ماندێلا و ئۆجالان؛ شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی ئازادیی”

پرۆفیسۆر محەمەد رەفعەت ئەمام لە وتارێکدا بە ناونیشانی “ماندێلا و ئۆجالان: شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *