تورکیا بە تۆپی ژەهراوی هێرش دەکاتە سەر گوندی هرورێ

تورکیا بە تۆپی ژەھراوی ھێرشی کردە سەر گوندی ھرورێ لە ناوچەی بەرواری باڵا و لە ئەنجامی ئەو ھێرشەدا سێ ھاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.

بە پێی سەرچاوەکان تۆپەکە بەر بێستانی حەجی عەبدووڵڵا ھروری کەوتووە و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی خێزانەکە برینداربوون.

هەروەها ھەر سێ بریندارەکە لەھۆش خۆیان چوون و ڕشاونەتەوە و بەبێ ھۆشی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کانی ماسێ کراون و دواتریش بەڕێکراون بۆ نەخۆشخانەی زاخۆ.

ھرورێ یەکەمین گوندی ناوچەی کانی ماسێ بوو کە لە ٢٣ی نیساندا تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی-ھەورە بروسکەدا ھێرشی کردە سەر. بەڵام جیاواز لە گوندەکانی تر، بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی تائێستا لەگوندەکەدا ماونەتەوە و ڕەتیدەکەنەوە چۆڵیبکەن.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *