ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکوک دەستی پێکرد 

بە دروشمى “نەورۆز هێمای شۆڕشی گەلانە لەپێناو مانەوە و ژیان و ئازادیدا”  بە بەشداری سەدان کەس، ئاهەنگی نەورۆز لە ناوچەى شیوە سورى کەرکوک دەستیپێکرد.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی  ٢٠٢٣/٣/١٧ بە  بە دروشمى “نەورۆز هێمای شۆڕشی گەلانە لەپێناو مانەوە و ژیان و ئازادیدا” لەناوچەى شیوە سورى سنورى کەرکوک دەستیپێکرد.

له‌ گۆڕه‌پانی ئاهەنگەکە وێنه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، وێنه‌كانی شه‌هیدان، ئاڵاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی، ره‌ژاك هه‌ڵدران.

سەرەتاى ئاهەنگەکە بە خوله‌كێك وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد و پاشان ئاگری نه‌وررۆز له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان کرایەوە و  هاتافی “بژی سه‌رۆك ئاپۆ” و “نه‌ورۆز پیرۆز بێت” وترانەوە.

کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، په‌یامی ته‌ڤگه‌ر و كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری خوێندەوە و پاشان پیرۆزبای پارتە سیاسیەکان دەخوێندرێتەوە.

گروپی موزیکی میزۆپۆتامیا و هونەرمەندان ژینا سەقزی لوقمان سەلیم  چەندین بەرهەمی هونەری پێشەکەش بە ئامادەبوان دەکرێت.

هەروەها چێکی بکە

پەیەدە لەبارەی دۆخی جندرێس داوایەکی ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد

نوێنەرایەتی پەیەدە لە شاری سلێمانی، کۆمەڵکوژکردنی گەنجانی کوردی لە جندرێسی سەربە عەفرین لە شەوی نەورۆزدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *