ئەحمەد قەرەمووس: گەیشتینە ئامانجی خۆمان

هاوسەرۆکی گشتی کەنەکە ڕایدەگەیەنێت، هەموو لایەک بە هەڵوێستێکی ئەرێنی  زۆر باش لەئاستێکی باڵادا پشتگیری خۆیان نیشانداوە و سەردان و کۆبوونەوەکانیشمان لە باشووری کوردستان کۆتاییهات و گەیشتینە مەبەست و ئامانجی خۆمان.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە)، چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ کەسی یەکەمی حزبەکان و لایەنە سیاسی و کەسایەتییە دیارەکانی باشووری کوردستان، بەبۆنەی نزیكبوونەوە ١٠٠ ساڵەی ئیمزاكردنی پەیماننامەی لۆزان، کۆتاییهات و ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان وتی: کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنەکانمان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکان لە باشووری کوردستان بەرەو کۆتایی دەڕوات، ئێمە بە بەرنامە و پلان و ئامانجێکی دیاریکراوەوە هاتین، کە ئەویش یەک وتاری و یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکانە لە سەد ساڵەی لۆزاندا، بۆ ئەمەش لە ئاستی باڵادا لەگەڵیان کۆبووینەوە، بۆ ئەوەی ببینە وەڵامگۆ بۆ جیهان و ببینە ناسنامە و دەنگی کورد.

راشیگەیاند: سەبارەت بەو زنجیرە چالاکییەی کە لە شەش مانگی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت دژ بە پەیماننامەی لۆزان لەگەڵ کۆنفرانسی شاری لۆزان، هەموو لایەک بەبێ جیاوازی کە سەردانمان کردوون و کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە لەگەڵیان، بە هەڵوێستێکی ئەرینی زۆر باش لەئاستێکی باڵادا پشتگیری خۆیان نیشانداوە و بەشداربوونیان ڕاگەیاندووە و پیرۆزیان کردووە، لەبەر ئەمەش ئێمە وەک شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە باشووری کوردستان، گەیشتینە مەبەست و ئامانج ی خۆمان، لەوەش گرنگتر ئەنجامی چالاکییەکانمانە لە داهاتوودا.

وتیشی: ئێمە دڵنیاین ئەو هەڵوێستەی کە نیشاندراوە لە کۆنفڕانسی سەدساڵەی لۆزاندا ڕەنگ دەداتەوە، دەنگی گەلی خۆمان، هەڵوێستی خۆمان لەگەڵ داواکاریی و پرۆژەکەمان وەک کورد بە جیهان دەگەیەنین.

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *