نەخۆشخانەی بناری قەندیل دەکرێتەوە

ڕاگەینراوێکی  سەرۆکایەتی شارەوانی بناری قەندیل دەبێتە جێگەی دڵ خۆشی خەڵکی بناری قەندیل
شارەوانی بناری قەندیل ڕایگەیاندووەکە نەخۆشخانەی بناری قەندیل بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە.
ئەوەش هاتووە لە ڕاگەینراوەکەدا: لە دوای دابرانێکی کاتی بۆجاری دووەم نەخۆشخانەی بناری قەندیل بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە ڕۆژی یەک شەممە 22-1-2023 یەکەم ڕۆژی دەست بەکاربوونە دەرمان و چارەسەر فەحس و سەرجەم خزمەتەکان بێبەرامبەر پێشکەش بە نەخۆش دەکرێت.
شارەوانی قەندیل باس لە کاتی دەوام دەکات و دەڵیت: کاتی کارکردن تەنها ڕۆژانی 1 شەممە و 2شەممە و 3
شەممەیە و ڕۆژانەش سەعات 8ی بەیانی تاکو 3 ی دوا نیوەڕۆیە. تێبینی/ڕۆژانی کارکردن زیاد دەکرێن لە داهاتوو دا
سەرۆکایەتی شارەوانی بناری قەندیل مانگی 1ی 2023
س_ع

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *