کوڕە تاقانەکەی پێشەوا قازی محەمەد کۆچی دوایی کرد

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی قازی، کوڕە تاقانەکەی پێشەوا قازی محەمەد کە بە “کوڕی رەش” ناسرابوو، لە شاری بۆنی ئەڵمانیا لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەناوی تەواوی هەڤاڵانمان لە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلەکەمان و خانەوادەی کۆچ کردوو دەکەین.

* عەلی قازی، لە ساڵی ١٩٣٣ لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.

* لە کاتی رووخانی کۆماری کوردستان لە مەەهاباد و لە سێدارەدانی “پێشەوا قازی محەممەد”ی باوکیدا تەمەنی ١٣ ساڵ بووە.

* چەند ساڵێک دوای رووخانی کۆماری کوردستان رووی لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە و هەر لەوێش نشتەجێ بووە.

* لە ساڵانی رابردووودا گەڕایەوە باشوری کوردستان و بوو بە سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان.

* دواتر، بەهۆی نەخۆشییەوە وازی لە سەرۆکایەتی ئەو پارتە هێنا و بۆ وەرگرتنی چارەسەر جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *