تەڤگەری ئازادیی سێهەمیین کۆنگرەی خۆی بەست

لە کەشێکی ئارامدا لە شاری سلێمانی هاوسەرۆکانی نوێ هەڵبژێردران لەگەڵ، ١٦کەس وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری گشتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان کە نیوەیان لە ژن پێکهاتووە.

لە شاری سلێمانی لە ١٥/٧/٢٠٢٢ڕۆژی هەینی لە ئوتێل ڕامادا بە ئامادەبوونی زیاد لە هەزار ئەندام سێهەمیین کۆنگرەی خۆی بەست.

لەسەرەتادا دەقەیەک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان و پاشان بەخێرهاتنی میوانان، پاشان لە سەرەتای کۆنگرەکەدا ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسیی و ڕێکخستنی و پەیماننامەی نوێی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان خوێندرایەوە،  پاشان هاوسەرۆکان و دەستەی نوێی بەڕێوەبەریی هەڵبژێردران کە پێکهاتبوون لە تارا حسێن و سەلام عەبدووڵا. دواتر لە ڕێگای هەڵبژرادنەوە ١٦کەس وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری گشتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان هەڵبژێردران نیوەیان لە ژن پێکهاتووە.

 لە بەشی کۆتایی کۆنگرەکەدا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژە پێشنیاری کۆنگرە پەسەندکرا و کرایە و بەرنامەی کاری چوار ساڵی داهاتووی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان.

ڕووناک مەجید، پرۆژە پێشنیاری کۆنگرەکەی خوێندەوە و تێیداهاتبوو: لەبواری پەروەردە و لێکۆڵینەوە، زیادکردنی خولی پەروەردەیی و ئەکادیمیای پەروەردە. دروستکردنی کۆمینی گوند و گەڕەکەکان. هەوڵدان بۆ ڕێکخستنی کۆنفرانسێکی تایبەت لەبارەی داڕووخانی سیستمی ئابوری لە ژێر کاریگەری سیستمی سەرمایەداری و دەسەڵاتخواز و قۆرخکار، لەبەرامبەردا پێشخستنی ئابوری سەربەخۆ و هەرەوەزی وەک بەدیل. زیادکردنی هەوڵدانەکانمان لەپێناو یەکڕیزی و یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد و بەستنی یەکێتی نەتەوەیی کورد و گرتنەبەری هەموو هەنگاوێک لەوپێناوەدا.

بۆ دروستکردنی ڕێزگرتن و یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیان لە نێوان ئاین و باوەڕمەندییە جیاوازەکان، دەستەیەکی تایبەت دروست دەکەین. ئەنجامدانی فیستیڤاڵ یان کۆنفرانسێک بۆ چاند و هونەری گەلانی ناوچەکە، لەدژی هێرش و قڕکاری فەرەهەنگ و هونەری، لەلایەن دەوڵەت نەتەوە و پێشخستنی کۆمەڵگای دیموکراتی لەبەرامبەردا.

-گرنگیدان بە ژینگە و ژینگەپاریزی و مەترسییەکانی سەر ژینگە لەلایەن سیستمی سەرمایەدارییەوە، ئەنجامدانی چەند بەرنامە و چالاکییەک لەمبارەیەوە.

-تەڤگەری ئازادی دەکەینە خاوەن ڕاگەیاندنێکی بەهیز، کە دەنگ و ڕەنگی تەڤگەر بگەیەنێتە کۆمەڵگە.

-ئەنجامدانی کار و چالاکی لە بواری هۆشیاری تەندروستی و دابینکردنی خزمەتگوزاری و دابینکردنی پێداویستی تەندروستی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی توانای بەدەستهێنانیان نییە.

-ئەنجامدانی کۆنفرانسێک بۆ ژنان دوور لە دەستوەردانی حزبی لەبارەی دۆخی ژنانی باشووری کوردستان و ڕێگریکردن لە ژن کوشتن.

-هەوڵدان بۆبەستنی کۆنفرانسێک لەسەر قوربانیان و شەهیدانی جەنگ.

-سود وەرگرتن لە ڕا و بۆچوون و ئەزمونی ڕۆشنبیران.

وتاری کۆتایی کۆنگرەش لەلایەن هەردوو هاوسەرۆکانی نوێ تارا حسێن و سەلام عەبدوڵاوە پێشکەشکرا.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *