داوای دەرھێنانی ئەو ھێزانە دەکەین لە دەستی حیزب و شەخسدان

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە دیاردەی تەقەکردن و ئاژاوە گێڕی و دەرچون لە یاسا و پێشێل کردنی و ئازاردانی ھاوڵاتیان و سەرانە وەرگرتن لە خەڵکی مەدەنی لە لایەن بەرپرسە حکومی و حیزبەکانیانەوە بوەتە دیاردەیەکی بەربڵاو لە
باشوری کوردستاندا، لەوەش خراپتر ئێستا کوڕ و نەوەکانیشیانی گرتۆتەوە و خراپتریش مامەڵە دەکەن.

کارەسات ئەوەیە کە ھەریەکەیان ھێزێکی بۆ دروستکراوە و خراپی بژێوی خەڵکیان وەک ھەلێک قۆستۆتەوە و لەو ھێزانەدا لە بری پاراستنی ئاسایش و دابینکردنی ئارامی، شڵەژانێکی گەورەیان دروستکردوە و ئارامی ئەم ھەرێمەیان تێکداوە.

ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی سەرەخۆشی خۆمان ئاراستە بنەماڵەی کاکە (ئاراس سدیق) دەکەین، کە شەوی ڕابردوو بوو بە قوربانی  و ھیوای زوو چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، ھەمان کات داوای ھەرچی زووە دەرھێنانی ئەو ھێزانە دەکەین لە دەستی حیزب و شەخسدا…

 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

١٧/١٢/٢٠٢١

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *