هۆشداریی لە دۆخی زیندانیانی بادینان دەدرێت

نوێنەری زیندانیانی بادینان، بەرپرسیاریەتی ھەر زیانێك بە گیراوەکانیان دەخەنە پاڵ حکومەت و لایەنی ئەمنیی و هۆشدارییش لە دۆخی تەندروستی زیندانییان دەدەن.

ئەیھان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان لە دووەم ساڵیادی سزادانی چالاکوان و رۆژنامەنووسانی بادیناندا پەیامێکی بڵاوکردەوەتەوە تیایدا هاتووە: “ئێستا گروپێکی دەرون نەخوشی (سادیزم)ی نێو پارتی و بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دژی گیراوەکانمان دەستێوەردان لە کاروباری دادگا و چاکسازی گەورانی ھەولێر دەکەن.”

دەشڵێت، زۆر بە گومانن لە جۆری مامەڵەکردنی بەرپرسانی ئیدارەی زیندانی چاکسازی لەگەڵ گیراوەکانیان تا ڕاددەی گومانی (پیلانی ڕەش و تیرۆری بایلۆجی) بەتایبەت لەم رۆژانەی دوایدا بەرامبەر (شێروان شێروانی).

ئاماژەی بەوەشکردوە: بە ووردی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆ و  نێودەوڵەتیەکانمان لێ ئاگادار کردوتەوە و بەرپرسیاری ھەر زیانێك بە گیراوەکانمان دەخەینە پاڵ حکومەت و لایەنی ئیداری و ئەمنی زیندانی چاکسازی کە پارتی بەسەردا زاڵە.

ئەیهان، برای یەکێک لە سزادراوانی بادینانە و ئەوەشی وتووە: پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵای تەندروستی سەربەخۆ بە ھەماھەنگی یۆنامی و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ پشکنینی خوێن و ھەڵسەنگاندنی دوخی تەندروستی زیندانیانی بادینان (بەوانەی ئازادیش بوونە!).

 

هەروەها داواکاری ئەوەشی کردوە “رێگە بدرێت بە زووترین کات مواجھەی پارێزەرەکان لەگەڵ گیراوەکانمان بکرێتەوە، ئەوانەی بەر کەمکردنەوەی حوکم نەکەوتن وەکو رۆژنامەنوس (قارەمان شوکری رێکانی) کە لە دادگایەکی نھێنیدا حەوت ساڵ سزادرا ئازادبکرێن.”

نوێنەری زیندانیانی بادینان ئەوەی بەبیری هێناوەتەوە بە لەبەرچاوگرتنی لێبوردنی سەرۆکی هەرێم بۆ کەمکردنەوەی سزای ٦٠٪ی سزاکەیان و ئازادکردنی مەرجدار سزای زیندانیانی بادینان تەواو بووە و زیاتریش لە ماوە یاساییەکەی خۆیان ڕاگیراون.

 

س-ع

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *