سوپای تورکیا بەردەوامە لەهاتنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان داگیرکردنی و جێگیرکردنی زیاتری بنکەو سەربازگە، سوپای تورکیا سەنگەرەکانی لەسنوری ئامێدیو نزیک لەسەنگەرو بنکەکانی هێزی پێشمەرگە دروست کردوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە، شارپرێس راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، کە ئاماژە بەوەدەکات تورکیا بەشێوەیەکی بەرفراوان دەستیکردوە بەدروستکردنی ڕێگەوبانو دانانی بنکەو بارەگای سەربازیی لەنزیک خاڵەکانی هێزی پێشمەرگە بەجۆرێک لەهەندێک خاڵی سەربازیی هێزی پێسمەرگەدا سوپای تورکیا سەنگەری دروستکردوەو تەنها چەند مەترێک لەنێوان هەردوو هێزەکەدا هەیە.
بەڵگە ڤیدیۆییەکانی شار پرێس ئەوە دەردەخەن کە سوپای تورکیا لەشوێنە ستراتیژیەکانی شاخەکانی (ئامێدی، هەکاریو چەرچڵ)، بنکەی گەورەی داناوەو لەنزیک شارۆچکەی ئامێدیش تەنها بەدوری چەند کیلۆمەترێک سەنگەری لێداوە کە دەتوانێت لەهەر کاتێکدا بیەوێت زۆر بەزویی بگاتە چەقی شارۆچکەکە.
لەهەندێک ناوچە کە سەنگەری چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان بونی هەیە، سوپای تورکیا بەهەماهەنگی هێزەکانی پێشمەرگەو بەجادەو ڕێگهی سەربازیی پێشمەرگەدا گەیشتوتە خاڵی باڵاترو لەسەرو بنکەکانی گەریلاکانی پەکەکەوە سەنگەری لێداوەو بنکەی دروستکردوە کە بەهەمانشێوە دەکەونە نزیک بنکەو سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەوە.