پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، ئاگر کەوتووەتەوە و سەدان دۆنم زەوی و پوش و پاوان و دارستان لە شارباژێڕ سووتان.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە چیاكانی سنوری گوندی “بێورێ”ی سەر بە قەزای چوارتا ئاگرێك كەوتەوە بووە هۆی سووتانی نزیكەی ٣٠٠ دۆنم دارستان و پوش و پاوان.
ئەوەشێ خستەڕوو، بە هەوڵی مەفرەزەیەك لە كارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و بەرگریی شارستانیی قەزای چوارتا و دانیشتوانی ناوچەكە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كرا.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕۆژی ١ی حوزەیران لە سنوری گوندی “كانی سارد”ی شارەدێی سیتەك ئاگرێكی دیكە كەوتەوە، بە ماوەیەكی كەم مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك گەیشتنە شوێنی ئاگرەكە و بە هاوكاریی ئاگركوژێنەوەی سیتەك و هاووڵاتییان توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشكراشی كردووە، بەهۆی ئاگرەكەوە ٥ دۆنم پوش و پاوان باخێك سووتان، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون، سێ هاووڵاتی دەستگیركران كە گومانیان لێ دەكرا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە بن.