ئەو نۆ گەنجەی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرابوون ئازاد کران

ئەو نۆ گەنجانەی بەهۆی ڕێپێوان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێریی نێودەوڵەتی١٥ی شوبات، لە تەکیە دەستگیرکرا بوون، پاش دوو ڕۆژ مانەوەیان لە زیندان، ئازاد کران.

ڕۆژی هەینی ١٠ی شوبات، بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات، کە دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو بوو، گەنجانی وڵاتپارێز لە ناحیەی تەکیە، خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا، بەڵام نۆ کەسیان لەلایەن ئاسایشەوە  دەسگیر کران، پاش دوو ڕۆژ مانەوەیان لە زیندان، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ئازاد کران.

شاتوو محەمەد، ئەندامانی گەنجانی وڵاتپارێز رایگەیاند: لەکاتی دەستگیرکردنییان، دووان لە گەنجەکان لەلایەن ئاسایشەوە ئەشکەنجەدراون، کە یەکێکیان کچ بووە.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *