بانگەوازییەک لە کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان

کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان، داوا لە هاوڵاتیان و توێژە جیاوازەکان دەکەن، سبەی لە دادگا ئامادەبن و بەرگریی لە چالاکوانان بکەن، چونکە ئەوان لەسەر مافی گشتیی دەستگیرکراون.

کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان بانگەوازییەکیان بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەمڕۆ نۆ چالاکوان، بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی و سیخوڕییکردن بۆ ئەمریکا، بەریتانیا، مستەفا کازمی و بەرهەم ساڵح” دادگایی دەکرێن، بۆیە داوا لە گشت فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پارێزەران، چالاکوانان و خەڵکی مەدەنیی دەکەن، لە دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر ئامادەبن و بەرگریی لە چالاکوانان بکەن.

کەسوکاری دەستگیرکراوان، دەڵێن: تکایە هاوشانی ئێمە لە دادگا ئامادەبن و چاودێریی پرۆسەی دادگاییکردنەکە بکەن، چونکە کەسوکارەکانمان لەسەر مافی گشتیی دەستگیر کراون.

جێگای ئاماژەیە، دەستگیرکراوەکان بریتین لە مەسعود عەلی حاجی، بەندەوار ئەیوب ڕەشید، کارگەر عەباس عەلی، شێروان تەها ئەمین ، بە دۆسیەیەک و عامر خالید عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان موسا ئەحمەد و سلێمان کەمال سلێمان-یش بە دۆسیەیەکی تر نێردراون بۆ دادگا، ئەم کەسانە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠-ەوە دەستگیر کراوان.

هەروەها چێکی بکە

‘بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، ئێستا بووین بە هەزاران’

ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە سوڵتان محمەد ئیزۆ وتی: “بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، لە ئێستادا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *