سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێک گەیشتە سوریا

سەرۆک وەزیرانی عێرق، بە سەردانێک گەیشتە سوریا، وابڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

لە راگەیەنراوێکیدا نوویسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانیی بە سەردانێکی فەرمیی لە عێراقەوە بەرەو کۆماری عەرەبی سوریا بەڕێکەوت.

هاوکات، “سانا” ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانیی سەردانی دیمەشقی پایتەخی سوریای کردو و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەدی کۆببێتەوە.

لە مانگی رابردوودا، وەزیری دەرەوەی سوریا فەیسەڵ میقداد سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ فوئاد حسێنی وەزیری دەرەوەی عێراق وتوێژی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات کرد. هەروەها لە ٧ی مانگی حوزەیران وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە رێککەوتنێکی هاوبەشی دوو قۆڵیی عێراق و سوریا واژۆ کراوە بۆ پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …