ئەخلاق لە دیدی عەبدولا ئۆجەللاندا بڵاوکرایەوە

کتێبی ئەخلاق لە دیدی عەبدوللا ئۆجەلاندا لە دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان ناسێندرا و بڵاوکراییەوە و خەڵکانێکی زۆر پێشوازیان لە ناساندنەکەی کرد.

ئێوارەی دوێنێ  چوارشەممە، پەرتووکی ئەخلاق لە دیدی عەبدوڵلا ئۆجەلاندا کە لە نووسینی نووسەر محمەد بەکر بڵاوکرایەوە، نووسەر لە کتێبەکەدا باسی لە پێناسی ئەخلاق و مێژوو و ئەخلاق و تێگەیشتن، نووسەر لە کاتی ناساندنی پەرتووکەکەیدا باسی لەوە کرد: بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجەلان چەندین پێناسی لەسەر ئەخلاق کردووە، بەڵام ئێشتا پێویستە لە پێناسەی نوێ و هاوچەرخ بۆ ئەخلاق بگەڕێین، چونکە لە هەر شتێک زیاتر  پێویستی بە پێناسەی یان پێوانەی هاوچەرخ هەیە بۆ من هەوڵمداوە لە سەرەتاوە پێناسەیەکی نوێ بۆ ئەخلاق بکەم.

 محمەد بەکر وتیشی: پێناسەی ئەخلاق هەتا ئێستاش لە ئاستی کۆمەڵێک ڕێسای باوی کۆمەڵایەتیدا پێناسەی بۆ دەکرێت، بۆیە من پێناسەیەکی نوێم بۆ ئەخلاق کردوە.

لە کۆتایشدا پەرتوکی ئەخلاق لە دیدی ئۆجەللاندا بەسەر ئامادە بواندا دابەش کرا.

 

س-ع

 

 

وێنەی ناساندنەکە

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *