باسم عەوادیی: عێراق گەورەتریین سودمەندە لە ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و سعودیە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێران، وڵاتی عێراق گەورەتریین سوودمەندە.

وتەبێژی حکومەتی عێراق باسم عەوادیی لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاندوە، باشبوونی پەیوەندیی وڵاتە ھەرێمییەکان، لەوامە پەیوەندییەکانی تورکیا و وڵاتانی کەنداو، هەروەها باشبوونی پەیوەندییەکانی سعودیە و ئێران، دەبێتە ھۆی سەقامگیریی لە جیھانی ئیسلامیی و ناوچەکەشدا.

وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختیکردەوە: عێراق گەورەتریین براوە و سوودمەندە لە ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی  ئێران و سعودیە.

هەروەها چێکی بکە

“مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لە هێزی ژنان و فیکری ژنان دەترسێت”

سارا ڕەزا رایدەگەیەنێت، لە باشووری کوردستان بەهۆی نامووسگەراییەوە ژنان قوربانیی دەدەن، رەخنەشی لە خەباتی ژنان …