دەوڵەتی تورک ئێسک و پروسکی گەریلایەک لەناو سندوقێکدا دەداتە بنەماڵەکەی

دەوڵەتی تورک ئێسک و پروسکی گەریلایەک کە ساڵی ٢٠٢٠ شەهید بووە، بەشێوەیەکی نامرۆڤانە لەنێو سندوقێکدا ئەداتەوە بنەماڵەکەی.

گەریلای هەپەگە یەلماز ئوزون (تۆڵهەڵدان تەکمان) ساڵی ٢٠٢٠ لە سێرت لە هێرشی ئاسمانیی لەگەڵ پێنج هەڤاڵیدا شەهیدبوو.

بنەماڵەکەی لە هەمان ساڵدا، بۆ ناسینەوەی گەریلا ئوزون، نموونەی خوێنیان دابوو، ئەنجامەکەش ئاشکرابوو، لەگەڵ ئەوەشدا تەرمی گەریلاکە بەزۆرملێ لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاک سپێردرا.

پاش سێ ساڵ لە شەهیدبوونی، ئێسک و پروسکی گەریلا ئوزون، لەنێو سندووقێک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

باوکی شەهید، ئیبراهیم ئوزون، ناچاربوو ئێسک و پروسکەکەی لەنێو سندووقێک وەرگرت، وتی: “کوڕەکەم ساڵی ٢٠٢٠ گیانی لەدەستدا. ئەوکات هاتمە سێرت و نموونەی خوێنم بەخشی. هەرچەند ساڵی ٢٠٢١، ئەنجامەکەی دەرکەوت، بەڵام ئێمە ئاگادار نەکراینەوە. پاش ئەوەی داخوازینامەیەکمان پێشکەش کرد، تەرمەکەیان ڕادەستمان کرد”.

بنەماڵەکە ئێسک و پروسکی کوڕەکەیان لەنێو سندوقێکدا وەرگرت و بەرەو ناوچەی تاتۆس لە ئەرزەڕۆم بەڕێ کەوتن.

تەرمەکەی لە گەڕەکی باستۆک لە ناوچەی تاتۆس بەخاک دەسپێردرێت. ئەوەش زانراوە، پێش بەخاک سپاردنەکەی، سەربازەکان هەڕەشەیان لە موختار و مەلای ئەو دەڤەرە کردووە. بانگی موختار کراوە و نوێژکردن لەسەر تەرمەکە لە مزگەوتەکەدا قەدەغە کراوە”.

دەوڵەتی تورک بەشێوەیەکی سیستەماتیک هێرش دەکاتە سەر تەرمی گەریلا و گۆڕستانەکان.

عەگید ئیپێک کە ساڵی ٢٠١٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هەپەگەوە کرد، لە ساڵی ٢٠١٧ لە شەڕێکدا شەهید بووە و بنەماڵەکەی ٣ ساڵ چاوەڕێی ئەنجامی دی ئێن ئەی بوون. لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ لە پزیشکی دادوەری ئامەد ئێسک و پروسکی گەریلاکە بە ناوی عەگید ئیپێک ڕادەستی ئەو بنەماڵەیە کرایەوە. دایکی، حەلیسە ئاکسۆی ئەو ڕۆژە وتی “چاوەڕوانی دۆسیەیەک بووم بەڵام پاکەتەکەیان لەسەر زەوی پیشاندام و وتیان “ئێسکەکان گەیشتن”، سەرم سوڕما. ئێسک و پروسکی کوڕەکەمیان لەڕێگەی هێڵی گواستنەوەی (PPT) ڕەوانەکرد، واژۆم کرد و پاکەتەکەم و وەرگرت، بە ئۆتۆمبیلێک گەڕامەوە ماڵەوە”.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …