مامۆستا شەماڵ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی تیرۆر کرا

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئێستا و دیوانی سەرۆکایەتی  کۆنگرە لە خولەکانی پێشودا، ھەڤاڵی ھێژامان سوھەیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەماڵ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی کفری تیرۆر کرا.

بێگومان ئەم تیرۆرە ھێرش و دەستدرێژییە بۆ سەر بزوتنەوەکەمان و بە دڵنییاییەوە بێ وەڵام نامێنێتەوە، مامۆستا جگە لە ئەرک و بەرپرسیارێتی سیاسی وەکو کادرێکی فیداکار و ڕەنجدەری تەڤگەرەکەی لەھەمان کاتدا  نووسەر و مێژونوس و جوگرافیاناس و فەرمانبەری فەرمانگەی  کشتوکاڵی کفری بووە و جێگە دەست و خزمەتەکانی بێسنوورە و لە بەرچاوە، ھەڤاڵی شەھیدمان ھیچ کێشەیەکی لە بواری ژیانی و کۆمەڵایەتیدا نەبووە، ئەم تیرۆرە تیرۆری دەوڵەتی داگیرکاری تورکیایە بە ھاوکاری خیانەتکارانی ناوخۆیی،

ئەم تیرۆرە  و تیرۆرەکانی تر پێمان دەڵێت  دوژمنانی گەلی کورد و ئازادی، ئازادانە  کردە تیرۆرستیەکانیان ئەنجام دەدەن و دەرباز دەبن، ئەرکی دۆزینەوە و ئاشکرا کردنی  بکوژانی مامۆستا شەماڵ  لە گەردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئاسایش و دەزگا ئەمنیەکانی گەرمیاندایە و پێویستە ھەرچی زووە بکوژان ئاشکرا و دەستگیر بکەن، لەو پێناوەشدا ھەموو ئەرکێکی ھەڤاڵێتی و ئەخلاقی و ویژدانیمان جێبەجێ دەکەین.

بانگەوازی بۆ ئازادیخوازان و گەلی وڵاتپارێز و  لایەنە دیموکراتخوازەکان دەکەین  خاوەنداری لە شەھیدی خۆیان بکەن، لەئەگەری خاوەن دەرنەکەوتن لە شەھیدان، ئەم تیرۆرە  لەدەرگای تاک بە تاکی ئازادیخوازان دەدات.

سۆز دەدەین  بەردەوام بین لە خەبات لە پێناو خەون و ئاوات و ئامانجەکانی  شەھیددا و بەڵێن دەدەین خوێنی ھەڤاڵی ئێمە باجەکەی گران دەبێت.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی ھاوسەرۆکایەتی

٢٨/٨/٢٠٢٢

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *