فەرماندەیەکی سەربازیی: بوونی هێزی تورکیی لە قەرەچوغ لەگومان دەرچووە

دەرکەوت لە پێکدادانەکەی ئەمدواییەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و سوپای عێراق لە قەرەچوخ، ئەندامێکی میتیش کە بەرگی چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقی لەبەردا بووە کوژراوە، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت: ‘بوونی هێزی تورکی لە قەرەچوغ لەگومان دەرچووە’.

چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە چیای قەرچوغ بە تایبەتی دوای هاتنی داعش لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کە ئەم هەرێمەیان رادەستی داعش کرد و دوای ئەوەی کە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، دانیشتوانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) و هێزەکانی پێشمەرگەی خۆبەخشی سنوری قەرەچۆغ داعشیان تێکشکاند، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق جارێکیتر هاتەوە و هەوڵیدا ئەو شۆینانەی کە ڕادەستی داعشی کردبوون و هەڵاتبوو، بەڵام لە لایان گەریلاکان و پێشمەرگە خۆبەخشەکانەوە ڕزگار کرابوون، سەرلەنوێ وەربگرێتەوە، بەڵام کە نەیتوانی، ئەم جارە لەو بەشەی چیای قەرەچوغدا کە جێگیر ببون بەردەوام بە فیتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی بە تایبەتی گەریلاکان و خەڵکی مەدەنیی کەمپەکە دژمنایەتی کرد.

 لە ٢٠١٥ەوە تاوەکوو ئێستا بە دەیان جار فرۆکە جەنگیەکان و فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆردومانی کەمپەکەیان کردوون کە بە دەیان هاووڵاتیی مەدەنیی بوونەتە قوربانیی. لەم ماوەی دواییدا پارتی کە لە چاوساخی خۆی بۆ تورکیای داگیرکەر هیچ سنوورێک ناناسێت بەردەوام هەبوونی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کە بۆ پاراستنی خەڵکی کەمپەکە بە فەرمی لەوێ بوون وەکوو پاساوێک بۆ رەوانیشاندانی هێڕشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر نیشان دەدا.

 چەند ڕۆژ لەمەوبەر فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی گەل بە لێدوانێک ڕایگەیاند، کە ئەوان ئەرکی خۆیان بەجێهێناوە و هێزەکانی خۆیان لەوێ دەکشێننەوە. دوای ئەم لێدوانە لە نێوان چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و سوپای عێراقدا کە دەیانویست ئەو پێگانەی کە گەریلایان لێیان کشابوونەوە، کۆنتڕۆڵ بکەن، شەڕ هاتەئاراوە.

لەو شەرەدا بە پێ هەندێ بانگەشەوە، ٣ چەکدار کوژراون کە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق تەنها ناوی دوو کەسیانی ئاشکرا کرد و ئەوەی سێیەمینیان شاردووەتەوە. هەر بە پێ ئەم بانگەشە هۆکاری ئاشکرا نەکردنی ناوی سێیەم بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە کە ئەو کەسە بە جلی چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە لەوێ جێگربوو ئەندامی میت بووە. هەر وەها ڕاگەیەنراوە کە ناوی ئەم ئەندامەی میتی تورک، کە لە ناو چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دا ئەحمەد حسێن بووە، لە بنەڕەتدا ناوی یاڤوز ئەردەمە.

لە هەمان بانگەشەدا هاتووە، کە ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە تەرمی ئەم سیخوڕەی میت بە ئۆتۆمبێل گواستراوەتەبۆ بۆ هەوڵیر و لەوێشە گەیەندراوەتە دهۆک. لە دهۆکیش بە هڵیکۆپتەر بردراوەتەوە بۆ تورکیا.

غازی فەیسەڵ، فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە لە سنووری قەرەچوغ سەبارەت بە هۆکار و کردەوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەم سنوورەدا و بوونی میتی تورک لە ناویاندا قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کردو، کە بە ئاشکرایی دەردەکەوێت کە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق چۆن بە فیتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە هەرێمەکەدا ڕۆڵ دگێرێت.

“ئێمە لەچەند ساڵی ڕابردوو گومانمان لە میتی تورکی هەبووە لەسەرشاخی قەرەچوغ و چەندین بەڵگە هەن”

غازی فەیسەڵ وتی: یەکەم لە کورتترین ماوەو و کورتترین کاتتدا فڕۆکەی دڕۆنی تورکیا دێنە سەر کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی و بۆردوومان دەکەن و لەسەر شاخی قەرەچوغ ون دەبن.

دووەم پارتی و بارزانیی بەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەن هێزەکانی ئێمە و هەتا دانیشتوانی ناوچەکەش بڕۆنە ناو شاخی قەرەچوغ و چەندین لیوای تێکەڵەمان هەن ناهێڵن بچنە سەر شاخی قەرەچوغ و تەنها هێزی پارتی و بارزانیی یەکەی هەشتای لێیە. ئێمە بەبەرچاوی هەموو دونیا شەش ساڵە هێزێکی خۆبەخشی سەرکەوتوومان لە کادر و پێشمەرگە و جوتیاری ناوچەکە درووست کردووە و چەندین پەلاماری داعشمان تێکشکاندووە و چەندین بنکە و بارەگای داعشمان گرتووە، بەڵام پارتی ناهێڵێت بچینە سەرشاخی قەرەچوغ.

جوتیاران و ئاژەڵدارانی ناوچەکە بژێوی ژیانیان لەشاخی قەرەچوغ بووە، بەڵام پارتی قبوڵی نییە بچنە شاخەکە؛ بۆ گەڕان و سەیرانی بەهاران پارتی و  بارزانیی قبوڵی هیچ گەنجێکی نییە بچنە سەرشاخی قەرەچوغ، تەنها پێشمەرگەی پارتی و کارمەندانی کارگەی چیمەنتۆی کار ئازادن لە شاخی قەرەچوغ بن، بەڵام ئەوانی تر هەمووی قەدەغەیە کە دانیشتوی ڕەسەنی ناوچەکەین ناتوانن بچنە قەرەچوغ.

هەر وەها چەندین جار کاروان و کەژاوەی ئۆتۆمبێلی نامۆ و جام ڕەش دێنە سەر ئەوشاخە بەناوی کۆمپانیای نەوت و فەرماندەی سەربازیی، ئەوانەش گومانیان نەهێشتۆتەوە کە میت لەسەر شاخی قەرەچوغە.

بۆیە ئەم خاڵانەی لەسەرەوە باسمان کردن هەمووی بەڵگەن لەسەر بوونی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی تورکیا و ئێمە وەکوو یەکێتیی لێرەش بەدوواوە ناتوانین لەناو حکومەتێک و وەزارەتێک بین کە نەتوانین پێشمەرگە و کادرانمان بەشداریی کارابین لە پاراستن و خزمەتی هەرێمی کوردستان. بۆیە بێجگە لەو دەیان سەربازگانەی هەرێم و دەیان کۆمپانیای بەناوی خوازراو، تورکیا خەریکە کۆنتڕۆڵی تەواوی هەموو هەرێم دەکات و تەنها پارتەکەی بارزانیی کارئاسانی بۆ تورکیا دەکات و کابینەی نۆ بەکاردێنێ بۆ هێنانی هێزی زیاتری تورکیا. لەکۆتاییدا بوونی هێزی تورکیی لە قەرەچوغ لەگومان دەرچووە.’

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لەبارەی تیرۆکردنی سێ هاووڵاتی مەدەنیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

فاشیزمی تورک لە خوێنی کوردان تێرنابێت جارێکی تر، دەوڵەتی تورکی رەگەزپەرستی دژ بە کورد، تاوانێکی …