تەڤگەری ئازادیی بەشداریی خۆپیشاندانی کرد

مامۆستایان و فەرمانبەران، بەهۆی پێنەدانی موچەکانییانەوە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد و رایانگەیاند بایکۆ بەردەوام دەبێت، هاوسەرۆکانی گشتیی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەریش بەشداریی خۆپیشاندانەکە بوون.
ئەمڕۆ سێ شەممە، مامۆستایان و فەرمانبەران لە شاری سلێمانیی خۆپیشاندانێکی فراوانیان لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانییەوە بەرەو بەردەوەم پارێزگار سلێمانیی رێکخست، لە خۆپیشاندانەکەدا سەلام عەبدوڵا و تارا حسێن هاوسەرۆکانی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سارا رەزا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی، چرۆ شوانیی و کەمال عومەر هاوسەرۆکانی هەرێمی سلێمانیی تەڤگەری ئازادیی، هەریک لە هەڤاڵانی تەڤگەری ئازادیی: ئازاد عومەر، غەریب مستەفا، بەشداریی خۆپیشاندانەکە بوون و پشتواینیی خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی.

هەروەها چێکی بکە

بارێنا پەرلەمانتاری ئەوروپا: عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی مەرجەعێکی سیاسیە

ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا پیرناندۆ بارێنا باسی لەوەکرد، کە عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی مەرجەعێکی سیاسیە …