بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ١٥ی شوبات کە تێیدا پیلانێگڕی نێودەوڵەتی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٠/٢/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی، بە بۆنەی نزیک بوونەوە لە ١٥ی شوبات ٢٤ ھەمین ساڵیادی پیلانگێڕی دژی ڕێبەر ئۆجالان لە نوێنەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی ـ پەیەدە، سمینارێک لە لایەن حەسەن جودی بەڕێوەچوو، دەست پێکی سمینارەکە خولەکێک وەستان و ڕێزگرتن لە شەهیدان دواتر فیلمێکی بەڵگەنامەیی لە سەر ژیان و تێکۆشان و تێزەکانی ڕێبەر ئۆجالان نمایش کرا، دواتر لە لایەن نوسەر و ڕۆژنامەنوس حەسەن جودی، سیمینارێک لە بارەی ١٥ی شوبات پێشکەشی ئامادەبوان کرا.
حەسەن جودی وتی: لە مێژوی گەلی کوردا زۆر پیلانگێڕی بەڕێوە چووە، لە بەر ئەوەی ئەم گەلە نایەوێت تەسلیم بە دوژمن و داگیرکەران ببێت، ئەگەر ئەم گەلە پیلانگێری قبوڵ بکردایە، ئێستا نەمابوو، لە بەر ئەوەی ئەم گەلە هەبون و ڕاستی خۆی دەپارێزێت، بۆیە ئەم گەلە ئێستا لە سەر پێیە.
جودی ئاماژەی بەوەشکرد: پیلانگێڕی هەرە گەورە پیلانگێڕی ١٥ی شوباتە، پێش ئەم پیلانگێڕیە چەندین پیلانگێڕی دیکە بەڕێوە چووە، بۆ نموونە پیلانگێڕی واشنتن کە ئەمریکا و پارتە کوردیەکانی باشور پێکەوە ئەنجامیاندا بۆ لە ناوبردنی بزوتنەوەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد، هەر یەک لەو هێزانە بەرژەوەندی خۆیان هەبوو لە کۆمەڵکوژکردن و نەمانی گەلی کورد بۆیە پێکەوە ڕێکەوتن بۆ پیلانگێڕی دژی گەلی کورد.
هەروەها لە دریژەی قسەکانید حەسەن جودی ئاماژەی بەوەکرد و وتی: دوای پەیماننامەی لۆزان، سەد ساڵە گەلی کورد خۆی دەپارێزێت، کاتێک ئەو پیلانگێڕیە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە چوو.
س-ع