لە هەڵەبجەوە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکرێت تورکیا چەکی کیمیایی بەکار نەهێنێت

دژی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بەرامبەر گەریلا، لە شاری هەڵەبجە خۆپیشاندانێک لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی شارەکە بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران داوایان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی كرد گوشارەکان بۆ رێگرییکردن لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەسەر توركیا زیادبکەن و ڕێگریی لێبکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥/١٠/٢٠٢٢، دەستەی دەستپێشخەریی خەڵكی هەرێمی كوردستان دژی داگیركاریی، لە پێش دەرگای مۆنۆمێنتی شاری هەڵەبجە، هەتا ناوحەوشەی مۆنۆمێنتی شارەکە رێیانپێواو دروشمی “فاشیست ئەردۆغان” و “شەهید نامرنن”یان وتەوە.

د. حەكیم عەبدولكەریم، ئەندامی دەستەی دەستپێشخەریی خەڵكی هەرێمی كوردستان دژی داگیركاریی بەیاننامەی خۆپیشاندانەکەی خوێندەوە و تیایدا هاتبوو:”نزیكەی حەوت مانگە دەوڵەتی توركیا بەبڕیاری ئەرۆدغان، هەموو یاساكانی جەنگ و پێوانە ئەخلاقییەكانی پێشیلكردووە، دەیان جۆر چەكی كیمایی و بۆمبی ئەتۆمی و فسفۆڕی بەكارهێناوە، بەپێی یاسا هەمووی قەدەغەكراوە، بە بەڵگە هەمووی دەخەینە بەردەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان”.

لە بەییاننامەکەدا، ئاماژە بە شەهیدبوونی ١٧ گەریلا کرا بوو، کە لە ماوەی رابردوودا لە هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورکدا شەهد ببوون:”لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ١٧ گەریلای ئازادیی كوردستان بە كاریگەری ئەو چەكە شەهیدبوون، یەكێك لە شەهیدەكان بەناوی پەیام عەبدوڵاڤ خەڵكی سلێمانی بوو، ئەوەش جینۆسایدێكی ئاشكرایە و پاکتاوکردنی گەلەكەمان و ژینگەكەمانە”.

ئەوەشخرابووە ڕوو: ئەم هێرشانە تەنها هێرشی سەر نەیارەكانی توركیا نییە، بەڵكو هێرشە بۆ سەر تەواوی زیندەوەران و تێكچوونی ژینگە و سروشتی ناوچەكە، وەك دیاریشە هاوڵاتیانی هەڵەبجە ٣٥ ساڵە بە دەستكاریگەرییەكانی چەكی كمییاییەوە دەناڵێن، ئەم هێرشە دڕندانەی دەوڵەتی تورك هەناسەی نەوەكانی داهاتوومان ژەهراویی دەكات، سەرمان سووڕدەمێنێت لە بێدەنگیی ڕێكخراوەكانی بەناو مافی مرۆڤی جیهانیی، لەكاتێكدا دەوڵەتی تورك بەئاشكرا تیرۆر بەڕێوەدەبات و دەست بۆ بەكارهێنانی چەكی كیمیایی دەبات.

هەروەها ڕێگرییەکانی پارتییش باسکراوە و تیایدا دەڵێت: هەندێك هێزی كوردیی بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ هاوكاریی بەكارهێنانی چەكی كیمیایین، بەجۆرێك دەستدەگرن بەسەر ماسكی چەكی كیمیاییدا، لەلایەكی دیكەوە دەبنەڕێگڕ لەبەردەم تیمی پزیشكی نێودەوڵەتیی بۆ لێكۆڵینەوە و ئاشكراكردنی تاوانەكانی دەوڵەتی تورك.

لە بەیاننامەکەدا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و ڕایگشتیی جیهان دەکرێت: بەرامبەر بەم تاوانانەی دەوڵەتی تورك بێدەنگ نەبن ڕێگە بە توركیا نەدەن چەکی قەدەغەکراو بەكاربهێنێت.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *