یادی شەهیدان کرایەوە

 

 

بەدروشمی شەھیدان دوێنێ و ئەمڕۆ و داھاتوومانن ساڵیادی دووشەھید کرایەوە کە لە بۆردوومانێکی دەوڵەتی تورکدا ساڵی ڕابردوو شەهید کران.

ئێوارەی ١٣/٦/٢٠٢٢لە شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین لە شوێنی شەھیدکردنی هەریەک لە هەڤاڵان شەھید ئەبوبەکر تۆفیق، شەھید ڕێدوور ساڵیادیی  ئەو دوو شەهیدەکرایەوە. کە ساڵێک پێش ئێستا لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیادا شەهید کران.

وەھاب ئەحمەد، بە ناوی کۆمیتەی خانەوادەی شەھیدانی پەکەکە لەباشوور لە وتەیەکدا  لە شوێنی شەهید بوونەکەیان ڕایگەیاند: دوژمن و خیانەتکاران و خۆفرۆشانی ناوخۆیی لەکەسایەتی ھەردوو ھەڤاڵی شۆڕشگێڕمان ویستیان ھەستی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕی لەباشووری کوردستان بکوژن .

وتیشی ، وەک چۆن لەئێستادا پەدەکە بووەتە چاوساغ و ڕێنیشاندەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک و لەپێناو بەرژەوەندی دوژمنانی کورددا بەھەموو شێوازێک ھێرش دەکاتە سەر گەل و گەریلا، ئاواش خیانەتکاران لەبەرواری ١٣ـ٦ـ٢٠٢١ بوون بە چاوساغی دەوڵەتی فاشیستی تورک و ھەردوو ھەڤاڵمان لەبۆردوومانی فڕۆکەی دەوڵەتی تورکدا چوونە کاروانی شەھیدانەوە .

ئەو ئەندامە باسی لەوەشکرد، شەھیدکردنی ھەر ھەڤاڵێکمان بەڵێنێکە بۆ درێژەدان بە خەبات و تێکۆشان، وەک کۆمیتەی خانەوادەی شەھیدانی پەکەکە لەباشووری کوردستان، بەڵێن و پەیمان دووپات دەکەینەوە ھەتا تۆڵەی ھەڤاڵانی شەھیدمان لەداگیرکەران و خیانەتکاران نەکەینەوە وخەون و ئامانجەکانی  شەھیدان پێکنەھێنین لەتێکۆشان  ڕاناوەستین و تاکو دواھەناسەمان لەسەر ڕێبازی شەھیدان بەردەوام دەبین .

سالێک پێش ئێستا لە گوندی کانیلانی قەڵادزێ لەئیدارەی ڕاپەڕین، بەھۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوو شۆڕشگێڕی باشوور شەھیدبوون.

 

 

س-ع

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

رێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی لە دەرەوەی وڵات لەبارەی داگیرکاریی تورکیاوە هاتەدەنگ

بەهێز و ئیرادەی یەکگرتوومان داگیرکاری دەشکێنین وەک ئاگادارن ڕژێمی داگیرکەری تورکیا لە دوێنێوە، سەعات هەشتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *