بهلهمێکی کۆچبهران له دوورگهیهکی سەر بە وڵاتی یۆنان ژێر ئاو کەوت و پاش گەڕانى تیمەکان، تا ئێستا تهرمی حهوت کهس دۆزراوهتهوه.
دهزگای لوتکه بۆ کاروبارى ئاواره و پهنابهران له ڕاگهیهندراوێکدا لە پەڕەى تایبەتى خۆیان لە فەیسبووک بڵاویانکردەوە، لە دورگەی میتیلینی وڵاتی یۆنان بەلەمێکی کۆچبەران ژێر ئاوکەوت و پاش گەشتنى تیمەکانى فریاکەوتن و گەڕانیان تەرمی حهوت کەس دۆزراوەتەوە، کە ناویاندا تەرمى منداڵ بوونى ھەیە.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى دەزگاى لوتکەدا هاتووە، بە ئامادەبوونى بە نوێنەرى دەزگاکەمان لە یۆنان بە دواداچوون بۆ ناسنامەی ئەو تەرمانە دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، دەزگاى لوتکە ئاماژەى بەکات و بەروارى ژێر ئاوکەوتنى ئەو بەلەمى گواستنەوەى کۆچبەران نەکردووە.
لە مانگەکانى کۆتاىی ساڵى ڕابردوودا چوار یەختی دیکەی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوتوون و بەهۆیانەوە زیاتر لە ٥٠ کۆچبەر، کە زۆرینەیان خەڵکی هەرێمی کوردستانبوون گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش تائێستا بێسەروشوێنن.