وەزیری شەڕی تورکیا:کوردستان بوونی نیە!.

نیاز حامید

وەزیری شەڕی ئەردۆگان، خەلوسی هاکار، لە ٢٢ نۆڤەمبەری ٢٠١٩ لەکاتی ئامادەبوونی لە بەناو پەرلەمانی تورکیا بۆ پەسەندکردنی بودجەی شەڕ و کارەساتهێن بۆ گەلانی ناوچەکە، گوتی: خەونی دورستکردنی دەوڵەتی کوردیمان لە باکوری سوریا لە ناوبرد!. دیارە مەبەستی ئەو هێرشە بوو کە ٩ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی داعش ونوسرە کردیانە سەر گرێسپی وسەرێکانی، بە هاوکاری ئەمەریکا، داگیریانکرد.
بەم گۆتەیەی، ئەو راستیەی دووپاتکردەوە، کە ئەوان دژی هەر دەستکەوتێکی کوردن، نەک پەکەکە. کەواتە ستاتیۆی رۆژئاڤا دەستکەوتی کوردانە نەک پەکەکە، بۆیە دژی وەستانەوە و دەوەستنەوە.
لە کۆبونەوەی دوو رۆژ پێش ئێستا دیسان لە پەرلەمانی تورکیا خەلوسی هاکار وەزیری شەڕی تورکیا ڕەتیکردەوە لە تورکیا و لە عێراقیش کوردستان هەبێت.
لەو کۆبونەوەیەدا کە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی ٢٠٢٢ی وەزارەتی شەڕی تورکیا ڕێکخرابوو، تۆلای حاتەمۆگلەری ئۆرۆچ پەرلەمانتاری هەدەپە پرسیارێکی ئاراستەی ئاکار کرد سەبارەت بەڕاستی و دروستی ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە بەکارهێنانی چەکی کیمایی دەکەن لە کوردستانی عێراق.
ئۆرۆچ دەڵێت: تورکیا ساڵی ١٩٩٧ ڕێکەوتننامەیەکی دەربارەی چەکی کیمایی واژۆ کردووە و پێویسته لەو پرسەدا هەستیاربێت.
خەلوسی هاکار بەناوهێنانی کوردستان توڕەدەبێت و قسە بە پەرلەمانتارەکەی هەدەپە دەبڕێت و، دەڵێ: دەمەوێت یەک شت بڵێم نە لە تورکیا نە لە هیچ شوێنێکی تر کوردستان بوونی نیە.
لەو کاتەدا گارو بایلان پەرلەمانتاری هەدەپە دەڵێ: ئەی کوردستانی عێراق بوونی نیە؟ بۆچی وادەڵێیت؟ ئەی کوردستانی عێراق بونی نیە؟!.
ئاکار لە وەڵامدا دەڵێت: نەخێر نیە.
ئەمەش تەواوی ئەو گۆتەیەی جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکومەتی تەزویری پارتی کە بەفەرمانی دەزگای جاسوسی پێیکرابوو، بەتاڵ دەکاتەوە، کاتێ پێش ماوەیەک لێدوانیاندا کە گوایە تورکیا دژی پەکەکەیە نەک گەلی کورد، ئەوەتا نەک هەر دژی کوردە بەڵکو دان بە بوونی خاکی کوردستان ناهێنێت!.
بۆچی سەرچەتەکانی پارتی بۆ ئەو لێدوانە شۆڤینیە خەلوسی هاکار نایەنە جەواب؟!. ئێمە دەزانین بۆچی نایەنە جەواب، چونکە خودی پارتی بەشێکە لە دەزگای شەڕی تایبەت دژی کوردان و، ئەو بنەماڵەیە هیچ پەیوەندییان بە کورد و کوردستانەوە نییە. ئێمە دەمێکە دەڵێین: پارتی پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا و داگیرکەرانی کوردستانە، لە کوێ ئازادیخوزێک هەبێت ، کوردێکی بەناموس هەبێت، پەلاماری دەدەن یا بۆ تورکان جاسوسی بەسەروە دەکەن.
وێنەکە: هەردوو گەورە فاشست نەخشەیەکیان بەرزکردۆتەوە کە تێێدا خاکی کوردستان بە هی خۆیان دەزانن ودەخوازن داگیری بکەن، ئەوەی لەبەردەمیان چەقیوەتەوە تەنها گەریلا و شەرڤانانە ..بۆ ئەم وێنەیە سەرچەتەکانی پارتی قەڵەمپیس وچەتەکانی ، دەبێت هیچ قسەیەکیان هەبێت؟!. جێگای باسە ئەم نەخشەیە روسەکانی زۆر تووڕەکردەوە.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *