هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فرین: له‌ شه‌را و عه‌زاز ٤ سه‌ربازی تورك كوژران

هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فرین به‌ راگه‌یه‌نراوێكی باسی له‌وه‌كردووه‌ن كه‌ له‌ ٣ی گوڵاندا له‌ هه‌رێمه‌كانی شه‌را، باب و عه‌زاز له‌ دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییان كردووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ له‌ گوندی عه‌ناپكێی ناوچه‌ی شه‌را له‌ باره‌گایه‌كی سوپای توركی داگیركه‌ریان داوه‌. له‌ ئه‌نجامدا  ٣ سه‌ربازی تورك كوژراون.

له‌ هه‌رێمی بابیش له‌ ئه‌نجامی چالاكی نیشانشكێنیدا چه‌ته‌یه‌ك كوژراوه‌.

له‌ درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، “له‌ هێڵی عه‌زاز له‌ ئه‌نجامی چالاكیه‌كدا سه‌ربازێكی سوپای تورك كوژراوه‌، چوار سه‌ربازیش برینداربوون”.

هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین راشیگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كاندا چوار سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر كه‌ یه‌كیان ئه‌فسه‌ر بووه‌ و چه‌ته‌یه‌ك كوژراون، چوار سه‌ربازی توركیش برینداربوون.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *