لە ساڵی ١٩٧٠ پاش دەرچوونی بەیانی ١١ ئازار، دەستەیەك لە ڕۆشنبیر و نووسەری کورد لە بەغدا کۆڕی زانیاری کوردیان دامەزراند. ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی پێدانی مافه ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگییه‌كان بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، كه به‌پێی یاسایی ژماره(183) ی حكومه‌تی عێراق ئه‌و ده‌زگایه دامه‌زرا له 29 ئابی ساڵی ١٩٧٠کە وەک دەزگایەکی فەرهەنگی و کولتوریی ئەرکی پاراستن و برەودان بوو بە زمانی کوردیی و بایه‌خدان به‌لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە بواری زمان و مێژوو و كه‌له‌پوری كوردیدا، هەروەها دانانی فه‌رهه‌نگی زمان و سازدانی كۆنگره‌ی زانستی و ئه‌ده‌بی و ده‌ركردنی گۆڤار‌و چاپكردنی كتێب و به‌ڵگه‌نامه كۆن و مێژووییه‌كان.
بۆ دروستكردنی كۆڕی زانیاری كورد سود وه‌رگیراوه له كه‌سایه‌تیه ڕۆشنبیر و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیه‌كانی كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا
هه‌ژار موكریانی بەم شێوازە ناوی دامەزرێنەرانی کۆڕی زانیاری کورد ڕیز دەکات:
١– ئیحسان شێرزاد، وه‌زیری بلدیات كه موهه‌ندیسی میعماری و حقوقیه .
٢– شێخ محه‌مه‌د خاڵ، كه‌نوسه‌رێكی مه‌شهوره‌و قازی شاری سلێمانیه .
٣– كاك مه‌سعود محه‌مه‌د، كوڕی جه‌نابی مه‌لای كۆیه كه‌هه‌م حقووقی وهه‌م عالمێكی عه‌ره‌بی زۆر به‌ناوبانگه.
٤– دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر كه له لینیگراد دكتۆرای له‌سه‌ر تاریخی كورد له قه‌رنی بیستدا وه‌رگرتووه.
٥– هه‌ژار كه كرا به ئه‌ندامی پێنجه‌م .
٦– دكتۆر عه‌بدوڵا نه‌قشبه‌ندی كۆنه مه‌لاو ڕه‌ئیسی كوللی حسابداری عێراق.
٧– دكتۆر پاكیزه ڕفیق حیلمی كه دكتۆرای له ئه‌ڵمان له‌سه‌ر زمان و ئه‌ده‌بی عیبری هه‌بوو.
٨– دكتۆر عه‌بدولحه‌مید ئوترووشی ، كه قازی سوننی بوو له به‌غداد و زمانی كرمانجی ده‌زانی .
٩– عه‌لائه‌دین سه‌ججادی كه نوسه‌ری ( مێژووی ئه‌ده‌بی كورد) و زۆر كتێبانه .
١٠– دكتۆر ناجی عه‌بباس، كه دكتۆرای له جوگرافیادا هه‌یه و خه‌ڵكی كه‌ركوكه .
هەر ئەم دەزگایە لە ساڵی ١٩٧٣ یەکەمین ژمارەی گۆڤارێکیان دەرهێنا بە ناوی گۆڤاری کۆڕی زانیاری کورد کە ٣١ ژمارەی لێ دەرچوو.
ئه‌م ده‌كه‌سه به ڕه‌سمی ناوی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو سه‌ره‌كیمان لێ‌نرا جگه له م ناوانه كه ئه‌ندامی كارایان پێبه‌خشرا، كۆڕ چه‌ندین كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیری و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا به‌شداربون له لیژنه جیاجیاكانی كۆڕدا
پێش دروستبونی کۆڕی زانیاری کورد یه‌كێتی ئه‌دیبانی كورد له به‌غداد هه‌بووه کە ئەندامەکانی تێکەڵا و بوو لە ئەدیبانی شیوعی و پارتی و کەسانی بێلایەن
سه‌رۆكی كۆماری ئه‌وكاته‌ی عێراق ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر چل هه‌زار دیناری ئه‌وكاته ده‌نێرێت بۆ كۆڕ وه‌ك بودجه‌ی ئه‌و ده‌زگایه. سه‌رۆكی كۆڕ (ئیحسان شێرزاد ) ده‌بێت ناوبراو كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی و ئه‌ندازیاریكی به‌توانابوو ڕۆڵی هه‌بوه له ڕێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و شۆڕشی كورد، وه‌ك وه‌زیر پێنج جار له حكومه‌ته‌كانی عبدالرحمن عارف و احمد حسن به‌كر به‌وه‌زیری ئه‌شغاڵ و شاره‌وانیه‌كان به‌شداریكردووه له‌بواره‌كانی ئه‌ندازیاری و قانون و ئیداره بڕوانامه‌ی به‌رزی به‌ده‌ستهێناوه ، ناوبراو بینای كۆڕی زانیاری كوردی دروستكردوه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی كه بڕی دووسه‌د هه‌زاردیناری تێچووه.
له‌گه‌ڵ جیهانی ڕۆشنبیری ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندی مه‌حكه‌می په‌یداكرد. له‌زۆر بنكه‌ی سه‌قافیه‌وه نامه‌و دیاری بۆهات به‌تایبه‌تی له یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه كۆڕ به‌پێی هه‌ندێك له مادده‌كانی یاساكه‌ی ده‌بوو په‌یوه‌ندی به‌بنكه‌ی سه‌قافی ناوه‌وه وده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی هی وڵاتی عه‌ره‌ب پته‌و بكات له‌مه‌وه بڕیار درا كه چه‌ند ئه‌ندامێكمان هه‌ریه‌كه سه‌ر له وڵاتێك بدات من سوریه و لوبنان و میسرم به‌ركه‌وت
له ساڵانی سه‌ره‌تادا جگه له كه‌سانی ڕوناكبیری كوردی باشور چه‌ند گه‌وره نوسه‌رو شاعیری ڕۆژهه‌ڵاتیش هاتنه ناو كۆره‌وه‌و كاروچالاكیان هه‌بوو وه‌ك مامۆستا مه‌سعود محمد ده‌ڵێت: ( په‌نابه‌رانی براكورده‌كانی ئێران بۆ عێراق جگه‌له مامۆستا هێمن كه كۆڕ وه‌ك ماڵی خۆی بۆی كرابوه‌وه، تێكڕایان به خاوه‌ن ماڵ حساب ده‌كران، مامۆستایان عبدالله حسن زاده و حه‌سه‌ن قزڵجی هی دیكه‌ش كه لیستی ناوه‌كانیانم نه‌گرتوه‌ته‌وه هه‌موویان له پله‌ی براده‌ری به‌ره‌و خزمایه‌تیان تێپه‌ڕاندبوو).
حكومه‌تی عێراق له‌ساڵی ١٩٧٨ به‌پێی یاسای ژماره ( ١٦٣) ( كۆڕی زانیاری كورد)ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و كردی به به‌شێك له كۆڕی زانیاری عێراقی و كردی به ( ده‌سته‌ی كوردی ) به‌ڵام چالاكیه‌كانی كۆڕ به‌رده‌وام بوو.
كۆڕی زانیاری كورد له‌رێی گۆڤاره‌كه‌ی گۆڤاری ( کۆڕی زانیاری کورد) و كتێب‌و بڵاوكراوه‌كانی‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانی خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به بواره‌كانی ئه‌ده‌بی‌و فه‌رهه‌نگی‌و زانستی كورد كرد.
له دوای ساڵی 1985رژێمی به‌عس له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی دژ به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد مه‌ودای كاركردنی كۆڕی به‌رته‌سككرده‌وه.
كۆڕی زانیاری كورد لەبوارەكانی زمان و ئەدەب و مێژوودا، چەندین زانای كوردی بەناوبانگی له‌خۆگرت لە ساڵانی (1970 ـ 1974)دا ئەندامانی ئەو كۆڕە توانیان بەرنامەی خۆیان ئەنجام بدەن و چەندین كتێبی چاپكراو و نامیلكەی زۆر لەبارەی زمان و زاراوەسازی بخەنە بەر دەستی خوێنەران و سەرەتایەك بۆ ڕێنووسی كوردی دابنێن.
لای به‌شێكی زۆر له نوسه‌ران و ئه‌دیبان و شاره‌زایانی زمانی كوردی سه‌رده‌می كۆری زانیاری كورد به‌تایبه‌تی چوار ساڵی یه‌كه‌می به گرنگترین و زێڕینترین سه‌رده‌م ئه‌ژمار ده‌كرێت له ڕوی گه‌شه و به‌ره‌و پێشچون و پاراستنی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی و ده‌توانین بڵێین كورد مه‌رجه‌عێكی گه‌وره‌ی زمانی هه‌بووه.
له‌دوای راپه‌رین ئه‌و ده‌زگایه به‌ناوی (كۆڕی زانیاری كوردستان ) به‌پێی قانونی ژماره(12)ی ساڵی 1997 ی په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زرایه‌وه ، لە دوای بڕیاری یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٧ دا قانوونی کۆڕی زانیاری کوردستان ھەموار کر و ناوەکەی کرا بە ( ئەکادیمیای کوردی ).