سوپای تورکی داگیرکەر لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر ئاڤاشین و زاپ. هەپەگە لەبارەیەوە ڕایگەیاند: “تا ئێستا ٢٨ داگیرکەر سزادراون، ٩ داگیرکەریش برینداربوون و ٢ کۆپتەری هێرشبەریش گورزیان لێدراوە”.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەسەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەرخۆدانی گەریلا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
“سوپای تورکی داگیرکەری بە مانگانە لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردومانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەکات. لەم ڕۆژانەی دواییدا بۆردومانی چڕ و قورسی ئەنجامدا بە تایبەتی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین و زاپ و لە ١٤ و ١٧ی نیساندا ئەو بۆردومانانە چڕتربوونەوە. ئێوارەی دوێنێ ١٧ی نیسان سوپای تورک هێرشێکی داگیرکاریی کردە سەر ناوچەکانی ئاڤاشین و زاپ بەو پێیە؛
لە ناوچەی ئاڤاشین:
لە ١٧ی نیسان کاتژمێر ١٩:٠٠ داگیرکەران ٨ جار بە کۆپتەرەکانیان خۆیان لە ناوچەی وەرخەلی ئاڤاشین دابەزاند. هاوکات کۆپتەرە هێرشبەرەکان ئەو ناوچەیەیان بە چڕی بۆردومان کرد. هێزەکانمان بە چەکی قورس دەستوەردانیان لەو هەوڵەی داگیرکەراندا کرد و گورزیان لێدان. هەروەها هێزەکانمان بە چەکی تاکەکەسی گورزیان لە داگیرکەران دا. لە دوای ئەوەى گورز لە داگیرکەران درا، داگیرکەران بە کۆپتەرەوە جارێکی تر خۆیان لە گوندی وەرخەل دابەزاندەوە و و کوژراو و بریندارەکانیان بردەوە.
کاتژمێر ٠١:٢٠ ی شەو بە چەکی تاکەکەسی و نیمچە ئۆتۆماتیکی گورز لەو داگیرکەرانە درا، کە دەیانویست لە گردی وەرخەل خۆیان جێگیر بکەن. لەوێدا ٢ داگیرکەر سزا دران. فڕۆکە جەنگییەکانیش کاتژمێر ٠٢:٤٥ ئەو ناوچەیەیان بۆردومان کرد.
کاتژمێر ٠٣:١٠ خولەکی شەو لەلایەن هێزەکانمانەوە لە ناوچەی وەرخەل هێرشکرایە سەر داگیرکەران، کە هەوڵیان دەدا خۆیان لە ناوچەی وەرخەل دابەزێنن لەو چالاکییەدا ٨ داگیرکەر سزادران.
کاتژمێر ٠٣:٤٠ چالاکییەکی تر لەلایەن گەریلاکانمانەوە لە دژی گروپێک لە داگیرکەران ئەنجامدرا، کە هەوڵیاندەدا لە ناوچەى وەرخەل خۆیان لە سەنگەرەکاندا جێگیر بکەن. لەو چالاکییەدا، کە بە چەکی تاکەکەسی ئەنجامدرا ٢ داگیرکەری تر سزا دران و ٣ داگیرکەری تریش برینداربوون. دوای ئەو چالاکییە دوژمن ناچار بوو لەو ناوچەیە بکشێتەوە.
لەبەرەبەیاندا لەکاتژمێر ٠٤:٢٠دا جارێکی تر، پەلاماری سەربازانی داگیرکەری تورکدرا، کە دەیانوویست لەوەرخەلێ خۆیان بەجێ بکەن و بەناچاری لەو هەرێمە پاشەکشەیانکرد. کاتژمێر ٠٥:٠٠ داگیرکەرێک بەقەرناس سزا درا. ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٤٠ خولەک لەگردی وەرخەلێ لەنێوان سەربازانی داگیرکەر و هێزەکانی ئێمەدا شەڕ و پێکدادان دەستی پێکردوە و تا ئێستاکەش بەردەوامە.
لەهەرێمی زاپ
ئەرتەشی تورکی داگیرکەر لە ١٤ی نیسان تا ١٧ی نسان بەفڕۆکەی شەڕکەر و لەرێگەی تۆپخانەوە، تۆپبارانێکی قورسی هەرێمەکانی کوڕەژارۆ، ئەشکەوتی برینداران، ئەرتووش، شەهید شیلان، کارکەر و چیای رەش دەکات. ١٧ی نیسان داگیرکەران بەرێگەی کۆپتەرەوە و فڕۆکەی سیخۆڕییەوە لە هەرێمەکە دەستیان بەهێرشی داگیرکەری کرد.
داگیرکەران لەسنوری باکوری کوردستانەوە هەرێمی چیای رەش، ئەرتووش و ئەشکەوتی بریندارانیان لەهەرێمی زاپ و هەرێمی وەرخەلێیش بەکۆپتەر بمباران کرا. بەکۆپتەری سکۆرسکی هەوڵیاندا لەهەرێمەکە سەربازەکانیان دابەزێنن. هێزەکانمان دەستبەجێ لەکۆپتەرەکانیان دا و کۆپتەرەکان بەبێ ئەوەی بتوانن سەربازان دابەزێنن لەهەرێمەکە دوورکەوتنەوە. لە هەرێمی گردی شەهید شیلان، هێزەکانمان کۆپتەرێکیان پێکا کە دەیوویست سەرباز لەهەرێمەکە دابەزێنن.
کۆپتەرە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکی داگیرکەر و کۆپتەری سکۆرسکی لە ناوچەی سلۆپی شرنەخ لە ئاسمانەوە لەسەرهەرێمەکانی بامەرنێ، ئامێدی و دێرەلووک، کە لە ژێر کۆنترۆڵی پەدەکەدان سۆڕانەوە و هێرشیان کردە سەر هەرێمی کوڕەژارۆ. ئەو کۆپتەرانەی ویستیان هێزەکانیان لە هەرێمی کۆرەژارۆ دابەزێنن رووبەرووی دەستوەردانی هێزەکانمان بوونەوە و نەیانتوانی هێزەکانیان دابەزێنن. داگیرکەران توانیان بۆ جارێک هێزەکانیان لەگردی شەهید ئامارگی دابەزێنن. لەو شوێنەش هێزەکانی یەژئا ـ ستار لەهێزە داگیرکەرەکانیان دا و داگیرکەرانیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە و بەچەکی سووک لەداگیرکەرانیاندا. لەئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزا دران. لەهەمان شوێن بەتاکتیکی سابۆتاژ و چوونە سەر دوژمن، لە داگیرکەران درا و ٤ داگیرکەر سزا دران. هێزەکانی یەژئا ـ ستار لەهەردوو چالاکیەکەدا ٧ داگیرکەریان سزادا.
هێرشی داگیرکەران بەدەستور و پشتیوانی پەدەکە پێکدێن
کۆپتەرەکانی ئەرتەشی تورک لەسەر گۆڕەپانی کۆڕەژارۆ لەپشت هەرێمی زاپەوە دەگەڕێن. کۆپتەرەکان لەناو سنورەکانی باشوری کوردستانەوە دەفڕن و هەوڵدەدەن ئەو شوێنە داگیربکەن، ئەوەش بەواتای ئەوەیە کە پەدەکە ئەو پیلانەی داگیرکەرییە پەسەند دەکات و رێگەی لەپێشکردووەتەوە. ئەگەر پەدەکە دەستور و پشتیوانی ئەو هەوڵە داگیرکەرییەی نەدابا، ئەرتەشی تورک نەیدەتوانی لەپشتەوە لەگەریلا بدات. لە هەمانکاتدا هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەبارەگای سیرێ، کە لەژێر کۆنترۆڵی پەدەکەدایە لە ناوچەی شیلادزێ هەڵفڕیوون و هەوڵدەدەن لەهەرێمی کۆرەژارۆ بەجێ ببن. هێزەکانمان دەستبەجێ وەڵامی داگیرکەرانیان داوەتەوە و رێگەیان لەپێش هاتنە پێشەوەیان گرتووە. بەگوێرەی زانیارییەکان هێزەکانی پەدەکە شەوی رابردوو بەرەو دێرەلووک و شێڵادزێ و بارزان کەوتوونەتە جووڵە.
داگیرکه‌ران له کاتژمێر ٢١:٠٠دا دوو جار ویستیان به کۆپته‌ره‌کانیان هێزه‌کانیان له گۆڕه‌پانی کهڤرهکۆن له گۆڕه‌پانی ئه‌شکه‌وتی برینداران دابه‌زێنن. هێزه‌کانمان گه‌مارۆیاندان و به خه‌ستی لێیاندان. هێنده‌ی روون بووه‌ته‌وه ٥ داگیرکه‌ر سزا دراون. داگیرکه‌ران نه‌یانتوانی له‌وێ جێگیر ببن و به‌ره‌و کانی سکۆرسکی کشانه‌وه. داگیرکه‌ران هه‌وڵیاندا له کاتژمێر ٢٢:٠٠ پاشه‌کشێ بکه‌ن، هێزه‌کانمان دیسان له داگیرکه‌رانیاندا. ئه‌وه‌نده‌ی پشتڕاست کراوه‌ته‌وه ٣ داگیرکه‌ر سزادراون و ٦ داگیرکه‌ریش برینداربوون. دوای ئه‌و چالاکیانه گۆڕه‌پانی ئه‌شکه‌وتی برینداران ٤ جار به فڕۆکه بۆردومان کرا. به‌ره‌به‌یانیش له گۆڕه‌پانی ئه‌شکه‌وتی برینداران هێزه‌کانمان له هه‌لیکۆپته‌ره جهنگیهکانیاندا و هه‌لیکۆپته‌ره‌کان ناچار کران له گۆڕه‌پانه‌که بکشێته‌وه.
کاتێک سوپای تورکی داگیرکه‌ر هه‌وڵی دا سه‌ربازه‌کانی به هه‌لیکۆپته‌ر له گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێی زاپ دابه‌زێنێت، هێزه‌کانمان له هه‌لیکۆپته‌ره‌که‌یان دا.
داگیرکه‌ران کاتێک هه‌وڵیاندا له‌سه‌ر هێڵی چیای ره‌ش به‌ره‌وپێش بچن دوو جار به ته‌کنیکی سابوتاژ کرانه ئامانج. داگیرکه‌ران ناچاربوون له‌وێشه‌وه بکشێنه‌وه. زانیاری زیاتر دواتر بڵاوده‌کرێنه‌وه.
کاتێک دوو هه‌لیکۆپته‌ری شه‌ڕ هه‌وڵیاندا بچنه گۆڕه‌پانی چهمچۆوه هێزه‌کانمان له هه‌لیکۆپته‌ره‌کانیاندا. هه‌لیکۆپته‌رێکی شه‌ڕ گورزی قورسی به‌رکه‌وتووه و ناچار بووه له گۆڕه‌پانه‌که بکشێته‌وه.
له سهرلهبهیانیشدا هه‌لیکۆپته‌ر به‌سه‌ر هێڵی بامه‌ڕنێ، ئامێدی و دێره‌لوکدا ویستیان هێرش بکه‌نه سه‌ر کوڕه‌ژارۆ، هێزه‌کانمان له‌و ههلیکۆپتهرانهشیان دا. ٢ هه‌لیکۆپته‌ری شه‌ڕ و هه‌لیکۆپته‌رێکی سکۆرسکی ناچارکران له گۆڕه‌پانه‌کان بکشێنه‌وه.
له چوار رۆژی رابردوودا گۆڕه‌پانه‌کانمان ١٤٧ جار به فڕۆکه‌ی جه‌نگی و له زه‌مینیشه‌وه چه‌ندین جار به کاتیوشا بۆردومانکراون. فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی چه‌کدار و فڕۆکه‌ی جه‌نگی هێشتاش به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌کانماندا ده‌سوڕێنه‌وه. هێزه‌کانمان به گیانێکی فیداییه‌وه شه‌پۆلی یه‌که‌می هێرشه‌که‌یان بۆ سه‌ر ئاڤاشین و زاپ تێکشکاندووه. تائێستا ٢٨ داگیرکه‌ر سزادراون، ٩ داگیرکه‌ر برینداربوون و ٢ هه‌لیکۆپته‌ری شه‌ڕکه‌ریش لێیاندراوه.
به‌رخودانی قاره‌مانانه‌ی هێزه‌کانمان و شه‌ڕ به شێوه‌یه‌کی چڕ و قوڵ به‌رده‌وامه”.