لە یادی٣٤ساڵەی کیمیابارانکردنی سێوسێناندا لە ناوچەی قەرەداغ، دانیشتوانەکەی داوای ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و پشتێنەی کشتوکاڵ دەکەن.
لە ڕۆژی سێشەممە ٢٢/٣/٢٠٢٢ شاندێکی تەڤگەری ئازادیی بە ئامادەبوونی کەمال عومەر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی سلێمانی و بە شێک لە هەڤالانی ئەنجومەنی هەرێمی سلێمانی بەشداری مەراسیمەکەیان کردوو و تاجەگوڵینەی وەفایان دانا.
ناوچەی سێوسێنا یەکێکە لەو ناوچانەی کوردستان کە لەلایەن ڕژێمی بەحسەوە کیمیاباران کرا و دەیان شەهید و قوربانی لێکەوتەوە، ئەم ساڵیش یادی ئەو کارەساتە کرایەوە و بە ئامادەبوونی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری و کەس وکاری شەهیدان و ئەنفال کراوان و بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان.