رۆژنامە عەرەبییەکان: تورکیا دەیەوێت ژیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نەمێنێت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  سێ شەممە، ڕۆژنامە عەرەبییەکان باسیان لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و دۆخی یەمەن و غەززە کرد.

رۆژنامەی “عەرەب”ی چاپی لەندەن هەواڵی بڵاوکردەوە بەناونیشانی “تورکیا ژێرخانی باکوری سوریا دەکاتە ئامانج”

ئاماژەی بەوەکردوە سوپای تورکیا جارێکی دیکە وێستگەکانی کارەبای لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا سەدان گوند و شارۆچکە بێ کارەبا مانەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژی هەینیەوە ژێرخانی ناوچەکە و پاڵاوگەکانی نەوت و وێستگەکانی ۆردومان دەکەن.

هەروەها ڕۆژنامه که ئاماژەی بەوەکردووه که به گوتەی چاودێران، دەوڵەتی تورکیا به ئاگاییەوه هێرش دەکاته سەر ژێرخانی هەرێمه خۆبەڕێوبەرییەکان به ئامانجی کۆچکردنی دانیشتوان و تێکدانی ژیانی ئه و ناوچانه .

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوڵەتی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی شکستپێهێنانی پە-کە-کەیە، بەڵام ئەنقەرە لە سەرقاڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە شەڕی غەززە و ململانێی دەریای سوور بەکاردەهێنێت و ناوەندە مەدەنیی و ئابوورییەکانی خۆبەڕێوبەریی باکور و ررۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان دەکات.

“دوای هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، کێشەکانی یەمەن زیاتر توندتر دەبن”

ڕۆژنامەی عەرەبیی جەدید هەواڵێکی لەبارەی هێرشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر بنکە سەربازییەکان و فڕۆکەخانەکانی سەر بە گروپی ئەنساروڵا (حوسییەکان) بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە ململانێی یەمەنیان خراپتر کردووە. راشیگەیاندوە، هێرشەکانی ئەمریکا و بریتانیا کاریگەریی لەسەر پرۆسەی ئاشتیی له یەمەن هەبوو، که دوای ڕاگەیاندنی نێردەی نەتەوه یەکگرتووەکان هانس گروندبێرگ تاڕاده یەک پێشکەوتووه، دواجار بۆ کۆتاییهێنان به شەڕی یەمەن و ئامادە کردنی پرۆسه یەکی سیاسیی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، هەندێک ڕێوشوێن گیراوەتەبەر.

“شیکارییەک بۆ جۆرەکانی چەکی حەماس و سەرچاوەکانیان لە دیدگاکانەوە”

تۆڕی حورە ئاماژەی بە شەڕی غەززەی کردوە و لەو چوارچێوەیەدا ڕایگەیاند کە بە گوێرەی هەندێک لە میدیاکانی ئەمریکا، حەماس قەناس بەدەست لە ئێران و چەکی دیکەی ئەک-٤٧ لە چین و ڕووسیا مووشەک لە کۆریای باکوور و بولگاریا وەرگرتووە دژە تانک لە دژی سوپای ئیسرائیل بەکاری ئەهێنێت.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …