داوای ئازادکردنی زیندانیانی بادینان دەکرێت

گرووپی ئاسۆی نوێ و بەشیک لە چالاکوان و ڕۆژنامەوانان داوای ئازادکردنی بە پەلەی زیندانیانی بادینان دەکەن.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە١٤/٢/٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی و لەبەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا، لە گردوونەوەکەدا گرووپی ئاسۆی نوێ و بەشیک لە ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان لە ساڵوەگەڕی بڕیاری دادگای هەولێردا داوای ئازادکردنی بە پەلەی زیندانیانی بادینان دەکەن.

لە گردبوونەوەکەدا ڕاگەیەندراوی گرووپی ئاسۆی نوێ لە لایەن ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند خوێندرایەوە و کە تێدا هاتبوو: هاونیشتمانیانی ئازیز خەڵکی ستەم دیدە و مافخوراو ساڵێک تێپەڕ ئەبێت بەسەر بڕیاری بەناهەق دراوی سەر چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان. لەگەڵ هەموو ئەو فشار و داواکاریەی خەڵک و ڕێکخراوە ئازادیخوازەکان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئازادکردنی زیندانیانی بادینان کەچی دەسەڵاتی ملهووڕ هەر مکووڕبوو لەسەر ئەوەی ئەم چالاکوانانە بەشێوەیەکی دوور لەهەموو پێوانەیەکەی قانوونی و حقوقی و ئەخلاقی دادگایی بکات و دواتر سزای چەندین ساڵ زیندانکردنیان  بۆ ببڕێتەوە.

 ئەوەش هاتبوو لە ڕاگەینراوەکەدا: ئێمە جارێکی تر لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەو چالاکوانانە ڕۆڵەی هەرە دڵسۆز و خەمخۆری مافە ڕەواکانی گەلەکەمانن و سزاکردنیان دەچێتە خانەی ئەو پەڕی بێ ئەخلاقی و ستەمی ئەم دەسەڵاتە حکومڕانە. سزای سەر ئەم چالاکوانانە سزایەکی سیاسی و هیچ پەیوەندی بەو تۆمەت و بڕ و بیانووانەوە نیە.

لە کۆتایشدا دووپاتی کردووە و ڕایگەیاند: جارێکیتر داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەم ڕۆڵە بەئەمەک و بەرزەمرۆڤانەی گەلەکەمان دەکەین و پێویستە قەرەبوو بکرێنەوە.

 

هەروەها چێکی بکە

رێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی لە دەرەوەی وڵات لەبارەی داگیرکاریی تورکیاوە هاتەدەنگ

بەهێز و ئیرادەی یەکگرتوومان داگیرکاری دەشکێنین وەک ئاگادارن ڕژێمی داگیرکەری تورکیا لە دوێنێوە، سەعات هەشتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *