ئەنوەر حسێن: ئەنوەر حسێن: پێویستە لە پلاتفۆڕمی کۆنگرەی نەتەوەیی هاوکارییکردنی دوژمنان قەدەغە بکرێت

ئەنوەر حسێن رایدەگەێنێت، تورکیا دژی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، وتیشی: ناکرێت لەسەر حسابی بەشێکی دیکەی کوردستان هاوکاریی دوژمنان بکەین

ئەنوەر حسێن، نووسەر و رۆژنامەنووس لە بارەی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، خۆ پارتی کرێکارانی کوردستان لە لیبیا نییە تورکیا دەستتیوەردان لە لیبیا دەکەن، جەختیردەوە”لە ڕاستییدا تورکیا دژی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستانە، بێگوومان هەموو ئەو دەستتێوەردانەی تورکیا کردووەیەتی دەتوانێت ڕەنگدانەوەی نەرێنی هەبێت بۆ ئاکپارتی لەم هەڵبژاردنەدا.

ئەو نووسەرە لە چاوپێکەوتنێکیدا ئەوەشی بە رۆژنیوز راگەیاندوە: ڕاستە پارتیی دیموکراتیی کوردستان و پەکەکە کێشەنیان هەیە، بەڵام ناکرێت لە سەر حسابی بەشێکی دیکەی کوردستان هاوکاریی دوژمنان بکەین، ئەگەر چەند کێشەکانیشمان گەورەبێت، پێویستە هەموو هێزە کوردستانییەکان لە پلاتفۆڕمێكی وەکوو کۆنگرەی نەتەوەیی، هاوکارییکردنی دوژمنان قەدەغە بکرێت.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …