دەوڵەتی تورک سکاڵایەکی نوێی لە دژی لەیلا گیوڤەنی دیلکراو تۆمار کرد

دەوڵەتی تورک لە سەپاندنی هەموو جۆرە سزایەک تێر نابێت و لە تازەترین کاری تاوانکارانەیدا سکاڵایەکی نوێی لە دژی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی دیلکراوی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) تۆمار کرد.

دووەمین دانیشتنی سکاڵای دژ بە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی دیلکراوی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) لە لقی ١٩ی  دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو.

لەیلا گیوڤەن لە ڕێگەی سیستمی پەیوەندیی دەنگی و ڤیدیۆیی (SEGBIS) ئامادەی دانیشتنەکەى دادگا بوو. هەروەها سەردار چەلەبی پارێزەری گیوڤەن ئامادەیی دانیشتنەکە بوو.

سەرۆکی دادگاکە ڕایگەیاند، داوای “ڕەتکردنەوە و گۆڕینی دادوەر” لەلایەن لقی ١٠ی دادگای سزا قورسەکانی ئامەدەوە رەتکراوەتەوە.

هاوکات لە دانیشتنەکەدا ئاشکرا بوو، کە داواکاری گشتیی ئەنقەرە سکاڵایەکی نوێی لە دژی گیوڤەن تۆمارکردووە. داواکاری گشتیی ئەنقەرە سکاڵاکەی بە پاساوی “پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن” ئامادە کردووە و سکاڵاکەى خستووەتە سەر دۆسیەکەی لەیلا گیوڤەن.

سەرۆکی دادگا دانیشتنی داهاتووی دادگای بۆ ١١ی نیسان دواخست.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *