کەمپینی نێودەوڵەتیی بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆستییەکانی یەکێتی ئەورووپا، لە لایەن کۆمەڵێ کەسایەتی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەندرا.
ئەمڕۆ شەممە٢٩/١/٢٠٢٢، لە شاری سلێمانی لە هۆڵی خاک، کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دەرهێنانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆرسییەکانی یەکێتی ئەوروپا، لە لایەن کۆمەڵێک کەسایەتی دیاری هەرێمی کوردستانەوە دەستی پێکرد، لە کەمپینەکەدا هەریەک لە فەرهاد سەنگاوی، محمەد ئەمیین پێنجوێنی، خاتو شادی وتەی خۆیان پێشکەش کردوو، لە مەراسیمەکەشدا، دەست بە کۆکردنەوەی واژۆ کراو سەرجەم ئامادەبووانی مەراسیمەکە واژۆیان بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر کرد.
محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەدار و یەکێک لە رێکخەرانی کەمپەینەکە لە باشووری کوردستان، لە وتارێکدائاماژەی بەوەدا و وتی، ئەم کەمپەینە بۆ دەرهێنانی حزبێکی شۆڕگێڕی کوردە، کە رووبارێک خوێنی داوە لەپێناو ئەوەی کە دەوڵەتی تورک لە دەستووردا بنووسێت لە تورکیا گەلێکی تریش هەیە کە ناوی کوردە.
ڕاشیگەیاند: ئەم کەمپەینە ئەرکێکی نیشتمانیی و مرۆییە، چونکە ئەو بڕیارەی پەکەکەی پێخراوەتە لیستی تیرۆرەوە لەسەر داوای تورکیا بووە، تورکیا جگەلەوەی هەموو ئیمکاناتی سەربازیی بۆ لەناوبرنی پەکەکە بەکارهێنا، بەڵام نەیتوانی بگاتە ئامانج، بۆیە لە ڕێگەی لۆبییەوە کاریان لەسەر رفاندنی ڕێبەر ئۆجالان و بەتیرۆر ناساندنی پەکەکە کرد.
وابڕیارە کەمپەینەکە لە سەرانسەری باشووری کوردستان کاری لەسەر بکرێت و واژۆی بۆ کۆبکرێتەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو کەمپەینە جیهانییەدا دەبێت، کە دەستپێشخەریی نێودەوڵەتی بۆ کورد لە ۳۰ وڵاتی جیهان رایگەیاندووە و ئامانجییەتی چوار ملیۆن واژۆ بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر کۆبکاتەوە.
س-ع