رۆژنامەیەکی عەرەبیی: پارتی دەستی بەسەر هەڵبژاردەکانی هەرێمی کوردستاندا گرتووە

رۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنانیی رایدەگەیەنێت، پارتی هەژموونی خۆی سەپاندوە و دەستیگرتووە بەسەر  هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دا.

لەژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنانیی ئاماژەی بە باڵادەستی پارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د.ک) بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا کردوە و نووسییویەتی: “دوای چەند رۆژێک تێپەڕ بوون بەسەر ڕێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (ی.ن.ک)”. لە ئەنجامدا یەکێتیی جارێکی تر بەشداریی کۆبوونەوەکانی حکومەتی هەرێمی کردەوە، ڕێککەوتن لەسەر چۆنییەتی خەرجکردنی داهاتی نەوت کرا، بەڵام ناکۆکییەکی گەورە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان دروست بوو کە بڕیارە ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان و داوای نوێکردنەوەی لیستی کاندیدەکان دەکەن بەتایبەتی لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر کە لەژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندان دایە، چونکە لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان گومانیان هەیە نزیکەی 700 هەزار دەنگدەر بۆ لیستەکان زیاد بکرێت. لە لیستەکاندا ناوی مردووەکان و کۆچبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراقی تێدایە.

ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی رەبیحە حەمەد، بە رۆژنامەکەی رایگەیاندوە “هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بووەتە گرێیەکی گەورە، بەتایبەتیی دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بەسەر هەموو دەنگ و کورسییەکانی پێکهاتەکانی دیکەدا گرتووە کە ژمارەیان ١١کورسییە”. پارتیش ٤٥ کورسیی هەیە، بەڵام بە ئارەزووی خۆی یاسا دەرئەکات. رەبیحە حەمەد ئەوەشی وتووە کە هیچ ڕاوێژ و ڕێککەوتنێک لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە هەرێمدا نییە.

رەبیحە حەمەد هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان لیستی دەنگدەرانی کۆمیساریارانی کوردستان و لیستی کۆمیساریارانی باڵای بەغداد هەیە و ڕایگەیاند کە سەدان هەزار دەنگی ساختە هەیە و زۆربەیان ئاوارەی سوریان، تورکیا، ئێران و وڵاتانی عەرەبیین. ئه م زیادبوونه له دهۆک و هه ولێره ، به ڵام له سلێمانی که مبوونەوه هەیە. بە واتایەکی تر زیاتر لە 300 هەزار دەنگی غەیرە کورد بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراو دەنووسرێت.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …