شاندی كەنەكە لە پۆڵۆنیا: كردنەوەی سنوور بەرووی كۆچبەرانی كورد راست نییە

سەرۆكی شاندی كۆنگرەی نەتەوەی كورد (كەنەكە) لە پۆلۆنیا راگەیاند: ئەو زانیارییانە راست نین كە دەڵێن؛ پۆڵەندا سنووری خۆیان بەرووی هەموو ئەو كۆچبەرانە دەكاتەوە كە لەسەر سنووری بیلارووسیان.

دوو رۆژە شاندێكی كەنەكەو نوێنەرێکی مانگی سوری كوردی بۆ پشتگیری كۆچبەرانی هەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیان.

ئەحمەد قەرەمۆس، هاوسەرۆكی كەنەكە كە سەرۆكایەتی شاندی كەنەكە دەكات لە پۆڵۆنیا لەلێدوانێکی تایبەتەبۆ بوار نیوز وتی: “ئێمە لەگەڵ نوێنەری رێكخراوی هێلسنكی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و رێكخراوی (گرانسیا) پەیوەندیدار بە پرسی كۆچبەران كۆبووینەوە لەو كۆبوونانە گەیشتنینە ئەو راستییەی كە پۆلۆنییا بەنیازی ئەوە نییە سنوور بەروی هەموو كۆچبەران بكاتەوە”.

قەرەمۆس وتیشی:”دوو رۆژی رابردوو بەهۆی جەژنی نەتەوەی پۆلەندا نەمانتوانی سەردانی دەزگا فەرمییەكانی ئەو وڵاتە بكەین بۆیە رۆژی دووشەممە سەردانی چەند دەزگایەکی فەرمی دەكەین و چەند پەرلەمانتارێك دەبینین و داوادەكەین هەرچی زووە سنووری خۆیان بەرووی كۆچبەران بكەنەوە یان رێگا بدەن هاوكاری سەرەتایی بگەیەننە ئەو كۆچبەرانە”.

ناوبراو وتیشی:”لەهەرێمی كوردستان چەند لێدوانێكی بەرپرسانی حزبی و حكومەت دەبیسین كە دەڵێن ئەم كۆچبەرانە بۆ ناشرینكردنی سیمای حوكمرانی كوردی رویان لە بیلاروسیا و ئەوروپا كردووە لێدوانی زۆر بێ مانان”.

نزیكەی ٤ كۆچبەری كورد لەسەر سنووری بیلا روسیان، چاوەرێن پۆڵەندا سنووری خۆی بكاتەوە و ئەو كۆچبەرانە بگەنە ئەلمانیا و وڵاتانی دیكەی ئەوروپی.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *