بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی تاى خوێن بەربوون، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی شاری سلێمانی کۆمەڵێک ڕێنمایی ئەخاتەڕوو.
تای خوێن بەربوون نەخۆشییەکە لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە و بەهۆی گەنە و مێرووەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، یاخود قەسابەکان کەمامەڵەیان لەگەڵ ئاژەڵدایە لەکاتی سەربڕیندا ئەگەری تووشبوونیان هەیە، ئەگەر بە زویی دەستنیشان نەکرێت و چارەسەر نەگیرێتەبەر ئەوا دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان، لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئێستادا نەخۆشییەکە بڵاوەو ژمارەی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی شاری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا ئاماژەی بە کۆمەڵێک خاڵ کردوە بۆ خۆپارستن لە نەخۆشییەکە:-
ڕێگاکانی خۆپاراستن لە نەخۆشىی تای خوێنبەربوون کامانەن؟
– دوورکەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەر شەقامەکان بە نایاسایی.
– ئەو کەسانەی گۆشت فرۆشن، دەبێت سەرجەم رێنماییە پزیشکییەکان پەیڕەو بکەن، وەک بەکارهێنانی دەستکێش و جلوبەرگی تایبەت.
– پێویستە گۆشت فرۆشەکان دەرمانی دژە مێروو بەکار ببهێنن، بۆ ئەوەی مێرووە زیانبەخشەکان نزیک نەبنەوە لە ئاژەڵەکان و ئەو کەسانەشى، کە سەردانیان دەکەن بە مەبەستی کڕین دەبێت بە ئاگابن.
– نەچوونی مرۆڤ، بۆ ئەو شوێنانەی، کە گەنە و مێرووەکانی لێیە.