ساڵیادی شەهیدبوونی شوکریی سەرحەد بەرزڕاگیرا

 

لە سلێمانی بە مەراسیمێک ساڵیادی شۆڕشگێرێکی مەزن بەڕێوەچوو، کە بەدەستی خیانەتکاران لە شارەکەدا تیرۆرکرا، لە کۆتایی مەراسیمەکەدا هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ئامادە بوانی مەراسیمەکەو ژمارەیەک هەڤاڵ و رۆژنامەنووس گیران و دەست بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەنووسییەکانیاندا گیرا.

کاژمێر ٤:٣٠ی شەممە١٧/٩/٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی و گەڕەکی چوارچرا، ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید یاسین بوڵوت ناسراو بە شوکری سەرحەد کرایەوە. سەرەتای مەراسیمەکە دەقەیەک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی

براهیم محمد بەناوی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: سەرچاوەی تیرۆکردنی هەڤاڵ شوکریی ئەو دەستە خیانەتکارانەیە کە بووەتە هۆی تیرۆکردنی کەسە تێکۆشەر و ئازادیی خوازەکانمان. هەڤاڵ شوکریی کەسایەتیی تایبەت بوو رێز و خۆشەویستیی لە ناوگەلدا هەبوو.
جەختیکردەوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت ئاسایشی سلێمانیی بە بەرپرسیار دەزانیین.
وەهاب  احمد بەناوی خانەوادەی شەهید شوکریی سەرحەد وتارێکی خوێندەوە تیایدا وتی: شەهید شوکریی شۆڕشگێڕێکی راستەقینەی رێگەی رێگەی ئازادیی کوردستان بوو بێ گوێدانە ماندوو بوون نەخۆشیی تادوا هەناسە تێکۆشانی کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم بارودۆخەشدا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، هێرشێکی ناڕەوا بە گەرورتریین هێز و پێشکەوترین تەکنیک هێرشێکی ناڕەوا دەکاتە سەر رۆڵەکانی ئەم گەلە، لە ناوخۆشدا دەستی خیانەت و جاشایەتیی رۆڵەکانی ئەم گەلە تیرۆر دەکات.
محەمەد عەبدوڵلا، ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەرایەتی تەڤگەری ئازدیی لە مەراسیمەکەدا وتەیەکی پشکەشکرد و وتی: لەهەر شوێنێک و لەهەر کاتێکدا شۆڕشگێڕێک تیرۆرکرا ئەگەر بکەرەکانی نەدۆزرایەوە، ئەوە دەسەڵات و هێزە ئەمنییەکان لێی بەرپرسیارن. کاتێکش لە باشووری کوردستان، بکەری ئەم تیرۆرانە نادۆزێتەوە دەسەڵات یان شەریکە یان بەرپرسیارە، هەر بۆیە دەبێت بزانین گەلێکی ئێمە گەلێکی شۆڕشگێرە و لە هیچ کەسێکی قبوڵ ناکات.
هاوکات لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر مەراسیمەکە و ژمارەیەک هەڤاڵیان دستگیر کرد و چەندین رۆژنامەنووس و کەلوپەلە رۆژنامەنووسییەکانیان دەستبەسەر کران.

 

س_ع

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *