دادگایی کردنى زیندانیانى بادینان جارێکی تر دواخرا

بڕیار بوو  ئەمڕۆ لە دادگاى هەولێر، چوار لەو کەسانە دادگایی بکرێن کە لە بادینان دەستگیرکراون.

ئەوە بوو جارێکى تر دادگایی کردنەکە دواخرا، ئەمەش بە پاساوى ئەوەى دوو دادوەر لە دادگاکەوە گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکى تر.

پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان،  هەرێم رەفعەت ئاماژەی بەوە کردوە:” هۆکاری راستەقینەی دواخستنی دادگاکە ئەوەیە ئەو چالاکوانانە هیچ بەڵگەیەک لە دژیان بوونی نییە و هێشتنەوەیان لە زیندان و دواخستنی دادگاییکردنەکەیان خۆی لەخۆیدایە سزایە بۆ ئەوان”.

ئەو چوار چالاکوانەى بادینان کە بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگایی بکرێن،  مەسعود عەلی و شیروان تەھا ئەمین و بەندەوار رەشیدو کارگەر عەباس بون، ئەوان ١٤ مانگ دەستگیرکراون و تائێستا دادگا دۆسیەکەیانى یەکلانەکردۆتەوە و چەندین جاریش بە پاساوى جیاواز دانیشتنى دادگا دوادەخرێت.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *