لە ٩ ساڵدا  نزیکەی ١٨هەزار کرێکار لە تورکیا و باکوری کوردستان گیانیان لەدەستداوە

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەنجومەنی سەلامەتی و ئاسایشی کار (ئیسیگ) لە ماوەی ٩ ساڵدا ١٧ هەزار ٦٩١ کرێکار لە تورکیا لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، زۆرینەی ئەو کرێکارانە کورد بوون.

لەماوەی دەسەڵاتداری ئاکەپەدا سیاسەتەکانی گوشار لە دژی کرێکاران بەردەوامە، کرێکاران ناچار بوون بە کەمترین مووچەوە کاربکەن و لەمافەکانیان بێبەش کراون. بە گوێرەی راپۆرتەکانی ئەنجومەنی سەلامەتی و ئاسایشی کار (ئیسیگ) لە نێووان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠٢٢ لانیکەم ١٧ هەزار و ٦٩١ کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.

زۆرینەی ئەو کرێکارانەی گیانیان لە دەستداوە، لە کەرتی بیناسازیدا کاریان کردووە و دوای ئەوەش بە پلەی دووەم کەرتی کشتوکاڵی وەرزی دێت کە زۆرترین کرێکار تیایدا دەبنە قوربانی.

زۆرینەی ئەو کرێکارانەی لە شارەکانی تورکیا گیانیان لە دەستداوە کوردن، ئەمە جیالەوەی لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا لە شارەکانی باکووری کوردستانیش دوو هەزار و ٥٣٨ کرێکار گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرینەیان لە بواری کشتوکاڵی وەرزیدا کاریان کردووە.

دابیننەکردنی مەرجەکانی سەلامەتی کار لەلایەن خاوەنکار و وەبەرهێنەرەکانەوە، بە هۆکاری سەرەکی مردن لە شوێنی کار دادەنرێت.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …