ڕاپەڕینی شیلادزێ، نیشانی داین ئەم گەلە چەندە هۆشیار و پڕوزەیە

‎لە ئێوارەی ٢٦/١/٢٠١٩ جەماوەری شیلادزێ کۆبوونەوە و وەکو کاردانەوەیەکی ئەخلاقی و هۆشیارانەیان لە بەرامبەر شەهید کردنی خەڵکی سڤیل لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە، هێرشیانکردە سەر سەربازگەکانی دەوڵەتی تورک و ئاگریان تێبەردا.

‎ئەم ڕاپەڕینە بەخوێن نەخشێنرا، وە پەیامێکی دا بە جیهان و هەموو هێزێکی ئاڵقە لە گوێی تورکیا، کە ئەوەتان بۆ ناچێتە سەر و پێویستە ڕاوەستەیەک بکەن لە مێژووتان و بەخۆتان بڵێن: ئیتر بەسە!

‎ساتی ئەم ڕاپەڕینە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵڕۆژی ڕزگاربوونی شاری کۆبانێ لە ژێردەستی چەتەکانی داعش، دیسان خەڵکی شیلادزێ سەلماندیانەوە، کە مێشک و دڵیان بۆ تەواوی کوردستان ئیش دەکات و خەمەکانیان هەمان ئەو خەمانەن کە لە تەواوی کوردستان، دڵ دەهەژێنن.

‎ئەم ڕاپەڕینە دەستکەوتێکی زۆر بەنرخی لەبن نەهاتوە، کە گەل خاوەنیەتی و نایگۆڕێتەوە بەهیچ سەروەتێکی تر، پەیامێک بوو بۆ دەستەڵاتدارانی ھەرێمیش، کە بەڵێ ئێوەش وابەستە و جاشی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستانن، ترسێکی نەبڕاوەیان لە دڵی دوژمن و نۆکەرە نێوخۆییەکانیش دروستکرد.

‎گەلەکەمان لە کاتێکدا ئەو یادە پڕ شکۆیە دەکاتەوە، کە دەیان کەسی نیشتمانی و چاڵاکوان لە زیندانەکانی حکومەتی هەرێمدان و دەوڵەتی تورکیش بەهەموو هێزی خۆی و هاوپەیمانەکانی خەریکی داگیرکاری و ژینۆسایدی نوێیە. وە شەڕڤانان و پێشمەرگەش ڕۆژانە ڕوبەڕوی چەتەکانی داعش دەبنەوە لە دووبەشی کوردستاندا.

‎حکومەتی هەرێم فشارێکی زۆر لەڕابردوو و ئێستاشدا لە خەڵکی بادینان بە گشتی و شیلادزێ بەتایبەتی کردووە و دەکات، دەستی خستۆتە قوڕگی ئازادیخوازان و بە جارێک ھەناسەی ئازادی بڕیوە، گەنجانی ناوچەکەش تەسلیمبوون و بێ چاڵاکیبوون ڕەت دەکەنەوە، بۆ ئەمە بەشێکیان لەزیندانەکان و بەشێکی تریان ناچاری کۆچ کردن بۆ دەرەوەی وڵات بوون،..

‎تەڤگەری ئازادی داوای پشتگیری دەکات لە خەڵکی کوردستان و تەواوی ئازادیخوازانی جیهان بۆ گیراوانی سیاسیی بادینان و پێویستە دەستبەجێ هەموو گیراوێکی سیاسیی ئازادبکرێت و ئەو یادە پڕ مانایە پیرۆزدەکات لە هەموو ئەوانەی لە ڕاپەڕینەکەدا جێیان گرت و ئەوان گەلی کوردیان کردە خاوەنی شکۆمەندیەکیتر و لووتی دوژمنیشیان جارێکی تر لە عەرزدا..

 

‎تەڤگەری ئازادی

٢٧/١/٢٠٢٢

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

جەژنی رەمەزان لەتەواوی موسڵمانانی کورد و جیھان پیرۆزبێت بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، پیرۆزبایی لە دایکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *